ڕوانگەی پەرلەمانیی: 200 پەرلەمانتاری عێراق ئامادەی دانیشتنەكان نابن

4 كاتژمێر لەمەوپێش



 

مەزهەر ساعیدی، سەرۆکی ڕوانگەی پەرلەمانیی، رەخنەی لە كاری ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق دەگرێت و دەڵێت، (200) پەرلەمانتار بەشداری دانیشتنەکانی پەرلەمانیان نەکردووە، ئەمە جگە لەوەی لەم خولەی ئێستادا تەنها (10) یاسا پێشنیاز کراون.

ساعیدی ئاماژەی بەوەشكردووە، پەرلەمان لە کۆی (٣٢) دانیشتنی ئەم وەرزەی ئێستای تەنها شەش دانیشتنی ئەنجامداوە، بە تێکڕا رێژەی (١٧٣) پەرلەمانتار ئامادەی دانیشتنەكان بوون.

سەرۆکی روانگەی پەرلەمانیی، لە لێدوانێكدا بە كەناڵی "العهد"ی وتووە، سەرۆکایەتی پەرلەمان خۆی لە بڵاوكردنەوەی ناوى ئامادەنەبوون و ئامادەبوونی پەرلەمانتاران بەدوور گرتووە، ئەوەش پێشێلکردنی روونی رێکارەکانە.

بەوتەی ناوبراو، لە خولی ئێستادا تەنها (10) پێشنیازی یاسایی تۆمارکراوە، (200) پەرلەمانتار بەشداری دانیشتنەکان نەکردووەو یەک کەسیشیان قسەی نەکردووە، ئەمەی بە "تاوان" وەسفکرد.

وتيشى، تێگەیشتن لە ئەرکی پەرلەمان پاشەكشێی بەخۆیەوە بینیوە، بەو پێیەی زۆرێک لە پەرلەمانتاران گۆڕاون بۆ جێبەجێکردن نەک یاسادانان.

ساعدی جەختی لەوە کردەوە،  کارکردن لە پەرلەمان بووەتە ململانێی سیاسی و، بەهۆی تێنەگەیشتن لە ئەرکەکانی پەرلەمان، وەزارەتەکان پاڵیان لێداوەتەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار