کەجەکە: ئۆندەر لە ژیانیدا بۆ دوو گەل تێکۆشانی کرد

8 كاتژمێر لەمەوپێش



 

کەجەکە بەبۆنەی کۆچی دوایی سری سورەییا ئۆندەر ڕایدەگەیەنێت، لە ژیانیدا بۆ دوو گەل تێکۆشانی کرد. لە ڕێگەی کەسایەتی و کارە هونەریەکانییەوە بەشدارییەکی گەورەی لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیدا کردووە. 

سری سورەییا ئۆندەر شەوی سێشەممە، 15ـی نیسانی 2025 تەندروستیی تێکچوو، دواتر دەرکەوت کێشە لە شاخوێنبەری دڵی هەبووە، دوای ئەوەی 18 رۆژ لە بەشی چاودێریی چڕ مایەوە، ئێوارەی شەممە، 3-5-2025 لە نەخۆشخانەیەکی ئیستەنبووڵدا کۆچی دوایی کرد.

هاوسەرۆکایەتی کۆنسەی بەڕێوەبەری کەجەکە سەبارەت بە کۆچی دوایی سری سورەیا ئۆندەر ئەندامی شاندی ئیمرالی پەیامێکی سەرەخۆشی بڵاوکردەوە.
کەجەکە لە پەیامەکەیدا ڕایگەیاند کە ڕاستترین ڕێگایە بۆ بەرزڕاگرتنی یادی ئۆندەر، بەهێزکردن و بەرەوپێشبردنی تێکۆشانە بۆ دیموکراسی و ئاشتی لەسەر بنەمای ڕێزگرتنمان بۆ بەڕێزی و بەرزڕاگرتنی ئامانجەکانی، درێژە بە هەوڵەکانی دەدەین. 

داوا لە هەموو لایەک دەکەین لەو شوێنەی کە وازی لێهێنابوو، بە وەفاداری بە یادی بەنرخی سری سورەیا ئۆندەر تێکۆشانی دیموکراسی و ئاشتی لە ئەستۆ بگرن و هەوڵ وتێکۆشانی زیاتر بدەن بۆ بە ئەنجام گەیاندنی ئەم تێکۆشانە."

دەقی پەیامەکەی کەجەکە بەم شێوەیەیە

"بەداخێکی زۆرەوە بیستمان کە بەڕێز سری سورەیا ئۆندەر، پاش ئەوەی ماوەی ١٨ڕۆژ لە ژێر چاودێری چڕی نەخۆشخانەدا بەهۆی جەڵتەی دڵەوە چارەسەری بۆ دەکرا، گیانی لەدەستداوە. هەرچەندە پزیشکەکان بارودۆخیان زۆر ئاڵۆز و ناجێگیر ڕاگەیاند، بەڵام وەک هەموو کەسێک، ئێمەش لەو باوەڕەدا بووین و چاوەڕوانی ئەوەمان دەکرد کە سری سورەیا ئۆندەری هێژا بەسەرکەوتووی ئەم دۆخە تێپەڕێنێت. بەداخەوە، وا پێش نەهات.

ڕۆلەی بەنرخی گەلەکەمان کە تورکیە چاوەڕوانییەکی زۆری لێ هەبوو و بە هەوڵەکانی بەشدارییەکی گرنگی لە تێکۆشانی ئازادی و دیموکراسی و ئاشتیدا کردبوو، بەداخەوە کۆچی دوایی کرد. 

ڕایدەگەیەنین کە لەدەستدانی تێکۆشەرێکی وەها بەنرخ ئێمەی بەڕاستی خەمگین کرد. بەو بۆنەوە سەرەتا پرسەو سەرەخۆشی خۆمان ئاراستەی بنەماڵەی هێژای، دۆستانی، هاوکارانی و کۆمەڵگەی هونەری، سینەما و دەم پارتی و گەلەکەمان دەکەین و بەڕێزدارییەوە یادی بەرزی دەکەینەوە.

شەهیدی ئاشتی و دیموکراسییە

سری سورەیا ئۆندەر لە کاتی تێکۆشانی بۆ ئاشتی و دیموکراسی نەخۆش کەوت و بەداخەوە ژیانی لەدەستدا. بۆیە شەهیدی ئاشتی و دیموکراسیە. هەروەها سری سورەیا ئۆندەر کەسایەتیەکی گەورەی تێکۆشەر بوو. 

سۆسیالیست، شۆڕشگێڕ و وڵاتپارێز بوو. ژیانی خۆی بە تێکۆشان بۆ سۆسیالیزم، دیموکراسی و ئازادی تەرخان کرد. بەو بۆنەوەش رەنجێکی زۆریدا. گرنگترین تایبەتمەندی ئەو ئەوە بوو کە؛ لە کاتێک کە پێشەنگێکی گرنگی تێکۆشانی سۆسیالیزم و بزووتنەوەی سۆسیالیستی بوو لە تورکیا، لە لایەکی دیکەشەوە لە ڕێگەی پشتیوانیەکانی لەگەڵ گەلی کورد لە تێکۆشاندا بوو. 

لە ژیانیدا بۆ دوو گەل تێکۆشانی کرد. لە ڕێگەی کەسایەتی و کارە هونەریەکانییەوە بەشدارییەکی گەورەی لە گەشەپێدانی کۆمەڵایەتیدا کردووە. هەروەها بە ڕێگەی هونەرەکەیەوە بوێرانە، کاریگەرانە و بەجوانی ڕاستی کۆمەڵایەتی نیشان دەدا و ئەو دۆخەی هەبوو دەیخستە ژێر پرسیار و سەرەنجی قووڵترەوە.

ڕێبازی ما‌هێرەکان و یڵماز گونایەکانی بە شێوەیەکی شایستە نوێنەرایەتی دەکرد

سری سورەیا ئۆندەری ‌هێژا کە تایبەتمەندییە ئەرێنییەکانی ناتوانرێت بە زمان باسی لەسەر بکرێت، لە ڕێگەی ژیان، هونەر و تێکۆشانی خۆی بۆ سۆسیالیزم و دیموکراسی بە شێوەیەکی شایستە نوێنەرایەتی لە ڕێبازی ماهێرەکان، دەنیز، ئیبراهیم و یڵماز گونایەکانی دەکرد و یەکێک بوو لەو تێکۆشەرە گرنگانەی کە ئەم سیاسەتەی گەیاندە ڕۆژی ئەمڕۆ. ئێمە بە ڕێزدارییەوە یادی بەرز ڕادەگرین و جارێکی تر سەری ڕێزی لەبەر دادەنوێنین. لە مانگی ئایار مانگی شەهیدان شەهید بوو. بەم بۆنەیەوە، لە کەسایەتی ئەودا بە ڕێزداری و پێزانینەوە یادی هەموو شەهیدانی مانگی ئایار و سەرجەم شەهیدانی شۆڕش و دیموکراسی بەبیر دێنینەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار