تەرمی سری سورەیا ئۆندەر لە ئەستەنبوڵ بەخاکدەسپێردرێت

5 كاتژمێر لەمەوپێش
بڕیارە پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ تەرمی سری سورەیا ئۆندەر، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا و ئەندامی شاندی ئیمراڵی، لە ئەستەنبوڵ بەخاکبسپێردرێت.
ئۆندەر کە زیاتر بە کەسایەتییەکی سیاسی ناسرابوو، لە هەمانکاتدا دەرهێنەر، سیناریست، بەرهەمهێنەر، ئەکتەر و رۆژنامەنووس بوو.
لە ساڵی2013ـەوە یەکێک بووە لە کەسایەتییە دانوستانکارەکان لە پرۆسەی چارەسەری پرسی کورد لە باکووری کوردستان، یەکێک بوو لە ئەندامانی شاندی ئیمراڵی و پەیوەندیی لەگەڵ عەبدوڵا ئۆجالان.
دەم پارتی لە پەیامی سەرەخۆشیدا رایگەیاندووە، بە خەمێکی قووڵەوە هەواڵی کۆچی دوایی ئۆندەریان پێگەیشتووە، درێژە بە رێگاکەی دەدەن بۆ سەرخستنی پرۆسەی ئاشتی.
ژمارەیەک لە سەرکردە سیاسییەکانی تورکیا و کوردستان وەک عەبدوڵا ئۆجالان، رەجەب تەیب ئەردۆغان و مەزڵوم کۆبانێ و نێچیرڤان بارزانی پەیامی سەرەخۆشیان بڵاو کردەوە و رۆڵی ئۆندەریان لە پرۆسەی ئاشتیدا بەرزنرخاند.
