سەربازێکی تورکیا لە خواکورک بەبۆمبی چێندراو کوژرا

6 كاتژمێر لەمەوپێش



وەزارەتی بەرگریی تورکیا، کوژرانی سەربازێکی لە هەرێمی کوردستان راگەیاند و هەپەگەش دەڵێت، تورکیا لە سێ رۆژدا زیاتر لە هەزار جار هێرشی کردووەتە سەریان.

وەزارەتی بەرگریی تورکیا رایگەیاند، سەربازێکیان بەناوی چاوش ئۆندەر ئۆزەن، لە کاتی کێوماڵی ناوچەیەک لە خواکورک لە هەرێمی کوردستان، بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکی چێندراوەوە بە سەختی بریندار بووە و لە نەخۆشخانە گیانی لەدەستداوە.

هاوکات ناوەندی راگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل "هەپەگە" رایگەیاند، سوپای تورکیا لە ماوەی سێ رۆژی کۆتایی مانگی رابردوودا، هەزار و 76 جار بە چەکی قورس، تۆپ و موشەک، پێنج جار بە فڕۆکەی جەنگی و سێ جاریش بە چەکی قەدەغەکراو، هێرشی کردووەتە سەر ناوچەکانی ژێر دەستیان.

سەرەڕای ئەو پرۆسەیەی ماوەی حەوت مانگە لە تورکیا دەستیپێکردووە و پەکەکەش ئاگربەستی تاکلایەنەی راگەیاندووە، شەڕ و پێکدادنەکانی نێوان سوپای تورکیا و پەکەکە بەردەوامە، بەتایبەت لەناوچەکانى سنوورى ئامێدى.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار