کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانییەکانی درێژکردەوە

3 مانگ لەمەوپێش



 

کۆمسیۆنى باڵاى سەربەخۆى هەڵبژاردنەکانى عێراق وادەى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکانى بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنى کۆتایی ئەمساڵى پەرلەمان درێژکردەوە.

کۆمسیۆن وادەی تۆمارکردنی ناوی پارت و هاوپەیمانییەکانی بۆ ماوەی 10 رۆژی دیکە درێژکردەوەکۆمسیۆن لە راگەیەنراوێکدا ئاماژەى بەوەکردووە، وادەى تۆمارکردنى پارت و هاوپەیمانێتییەکان تا 14 ى ئەم مانگە درێژکراوەتەوە.

تائێستا 64 هاوپەیمانێتی بۆ بەشداریکردن لە هەڵبژاردنی خولی شەشەمی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق تۆمارکراوە، کە سەرجەمیان هاوپەیمانێتیەکانی پێشوون و کۆمسیۆن چاوەڕێیە داواکاریی بۆ دووبارە بەشداری کردن بە هەمان ناو و قەوارەوە پێشکەش بکەن.

بەوتەى کۆمسیۆن، گۆڕانکاریی لە بەشێک لە هاوپەیمانێتییەکان رویداوە، لە روی بەشداریی کردنی حیزب و لایەنی نوێ، یان کشانەوەی حیزبەکان لەو هاوپەیمانێتییە، بۆ ئەوەش پێویستە داواکاریی پێشکەشی فەرمانگەی پارت و لایەنە سیاسییەکانی کۆمسیۆن بکەن بۆ تۆمارکردنی ئەو گۆڕانکارییانە.

بەپێی دوایین ئاماری کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان، 314 پارت و قەوارەی سیاسی رێگەی بەشداریی کردنی هەڵبژاردنیان پێدراوە و 70 پارت و حیزبی نوێیش داوای تۆمارکردنیان کردووە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار