هەپەگە: لەمانکى نیساندا تورکیا ٩هەزار و ٧٩٠ جار هێرشی کردووە

6 كاتژمێر لەمەوپێش



هەپەگە ئاماری هێرشەکانی دەوڵەتی تورکی لە مانگی نیساندا ئاشکرا کرد و ڕایگەیاند، لەو مانگەدا سوپای داگیرکەری تورک نۆ هەزار و ٧٩٠ جار لە زەمین و ئاسمانەوە هێرشی ئەنجامداوە و هەپەگە دەشڵێت: لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا چوار گەریلا شەهیدبوون.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنی هەپەگە سەبارەت بە ئاماری چالاکییەکانی گەریلا و هێرشەکانی دەوڵەتی تورک لە مانگی نیساندا ڕاگەیەندراوێکی بڵاوکردەوە.

ڕاگەیاندراوەکەی هەپەگە بەمشێوەیەیە؛

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان، کە هیوای دوا ڕۆژی ئازادیی گەلەکەمان، لەسەر بانگەوازییەکەی ڕێبەر ئاپۆ، لە ١ـی ئاداری ٢٠٢٥ـەوە ئاگربەستیان ڕاگەیاند و بە هەستیارییەکی زۆرەوە بە مەبەستی وەڵامدانەوەی بانگەوازە مێژووییەکە، بە شێوەیەکی کرداری لە پرۆسەکە نزیکبوونەوە.

لە ماوەی ٢ مانگی پاش ڕاگەیاندنی فەرماندەیی ناوەندی پاراستنی گەلەکەمان، هەموو هێزەکانمان لە چوارچێوەی ئاگربەستەکەدا نزیکی دۆخەکە بوونەتەوە، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان بە سەبر و فیداکارییەکی زۆرەوە ئەوەی پێویست بوو بۆ ئەم پڕۆسە بە ئەنجام گەیاندووە.

سوپای داگیرکەری تورک، لە مانگەکانی ئادار و نیساندا، ئاگربەستی گەریلاکانی ئازادیی کوردستانی وەک هەڕەشەیەک بۆ سەر خۆی دەبینی و بە شێوەیەکی نا ئەخلاقی، پێداگری لەسەر چەمکی قڕکردن کردووتەوە، سوپای داگیرکەری تورک سەرەڕای کۆکردنەوەی تەواوی هێزەکانی، نەیتوانی بەرخۆدانی مێژوویی گەریلا بشکێنێت و لە هەرێمی ڕۆژئاوای زاپ و ناوەندی زاپ لەلایەن گەریلاکانەوە شکستی هێنا، دوای ئەم شکستە، سوپای داگیرکەری تورک هێرشەکانی بۆ سەر سەنگەر و تونێلەکانی گۆڕەپانەکانی بەرخۆدان زیاتر کرد.

هەروەها گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە چوارچێوەی پاراستنی ڕەوادا وەڵامیان دایەوە و نەیانهێشت داگیرکەران پێشڕەوی بکەن، داگیرکەران کە نەیانتوانی بەسەر ئەم بەرخۆدانە شکۆمەندەدا سەر بکەون، جارێکی دیکە چەکی کیمیایی و تەقەمەنی قەدەغەکراو و بۆمبی فسفۆر کە دوور لە یاساکانی شەڕە، لە دژی هێزەکانمان بەکارهێنا.

داگیرکەران کە لە هەموو بەشێکی خاکی پیرۆزی کوردستان شەڕڤانانی ئاپۆیی ڕووبەڕوویان دەبنەوە، سەرەڕای هێرشکردنە سەر هەرێمەکانی بەرخۆدانی گەریلا بە تەکنۆلۆژیایەک کە دەتوانرێت شارەکان وێران بکات، نەگەیشتنە ئامانجەکانیان، هەڤاڵانمان بەسێ و میترا کە لە ئەنجامی کیمیابارانی سوپای داگیرکەری تورکیادا چوونە کاروانی نەمرانەوە و هەڤاڵانمان خەبات، گۆران و عەگید کە سەرەڕای بریندار بوونیان هەتا کۆتایی شەڕیان کرد و وەڵامێکی قورسیان بە داگیرکەران دایەوە، وەک نوێنەرانی ئیرادەی ئاپۆیی، ئاڵای سەرکەوتنی پەکەکە و پاژک-یان بەرز ڕاگرت و بوونە جێگای شانازی بۆ گەلەکەمان.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە شەڕی گەریلای مۆدێرنیتەی دیموکراتیکیان لە باکووری کوردستان بە سەرکەوتوویی گەیاندە ئەنجام، وەک هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا، بە هەموو تەکنۆلۆژیای جەنگ و هەزاران داگیرکەر و بە دەیان هێرشی داگیرکەرانیان پووچەڵکردەوە.

تیمە لێهاتووەکانی گەریلاکانمان کە شێواز و تاکتیکی داهێنەرانە و تاکتیکی سەردەمی نوێیان بە سەرکەوتوویی جێبەجێ کرد، لە باکووری کوردستان هیچ زیانێکی گیانییان پێ نەگەیشت.

گەریلاکانی ئازادیی کوردستان کە ئیرادەی خۆیان لەسەر بنەمای ئەوەی “گەورەترین تەکنەلۆژیا خودی مرۆڤە” کە لەلایەن ڕێبەر ئاپۆوە پێشکەش کراوە، بۆ خۆیان لەبەر چاو گرتووە، بە ئیمکانات و دەرفەتی سنووردار و هەلومەرجی سەخت داگیرکەرانیان لە ئاسمانی کوردستانیش کردە ئامانج و گورزێکی گەورەیان لە تەکنۆلۆژیای شەڕی داگیرکەران وەشاند، کە هەمیشە شانازییان پێوە دەکرد، وەک چۆن ڕێگەیان نەدەدا داگیرکەران لە زەوینەوە پێشڕەوی بکەن، بەهەمان شێوە ڕێگەیان نەدەدا لە ئاسمانیشەوە پێشڕەوی بکەن.

هێرشەکانی داگیرکەران بە چەکی کیمیایی، بۆمبی فسفۆر و تەقەمەنی قەدەغەکراو

لە مانگی نیساندا سوپای داگیرکەری تورکیا جارێکی دیکە ٧ جار بە بەکارهێنانی چەکی کیمیایی، بۆمبی فسفۆر و تەقەمەنی قەدەغەکراو دژی هێزەکانمان تاوانی شەڕی ئەنجامدا، هەوڵیدا تونێلەکانی بەرخۆدانمان بە ئامێری هەڵکەندن و شوڤڵی میکانیکی لەناو ببات و ٧٦ جار بە فڕۆکەی جەنگی، ١٢جار بە هەلیکۆپتەری شەڕ، ٢ جار بە درۆنی بۆمب ڕێژکراو و ٩٦٩٣ جار بە چەکی قورس، تۆپهاوێژ و هویتزەر هێرشی ئەنجامدا.

هێزه کانمان له سەر بنەمای خۆ پاراستن، ١٧ جار له دژی داگیرکەران که له حاڵەتی هێرشکردندا بوون دەستوەردانیان کردووە، لە ئەنجامی ئەم دەستوەردانانەدا، داگیرکەرێک سزا درا و پێنج داگیرکەر بریندار بوون، هەروەها تانکێک و ٢ زرێپۆش و ٢ سیستەمی کامێرای چاودێری وتوپ هاوێژێک و ٢ درۆن و ١ ئامێری دژی پارازیت لەلایەن هێزەکانمانەوە تێکشکێنران، هەروەها زرێپۆشێک، کۆنتێنەرێک، پێگەیەک و درۆنێک خراوەتە خوارەوە و تێکشکێنران.

چوار هەڤاڵمان کە بە فیداکارییەکی زۆرەوە خاکی پیرۆزی کوردستانیان لەدژی داگیرکەران دەپاراست و شانازی گەلەکەمان بوون و ئاڵای تێکۆشانیان بەرز ڕاگرتبوو، لە مانگی نیساندا شەهید بوون، جارێکی تر بە ڕێزداری و منەتدارییەوە یادی شەهیدانی نەمری دوێنێ، ئەمڕۆ و داهاتوومان بەرز رادەگرین.

هەپەگە ئامارەکانی شەڕی مانگی نیسانی بەم شێوەیە خستە ڕوو؛

 

هێرشەکانی سوپای تورک

هێرشی فڕۆکە جەنگییەکان: ٧٦

هێرشی هێلیکۆپتەر: ١٢

هێرش بە چەکی کیمیایی (فسفۆڕ): ٣

هێرشی درۆن بە تەقەمەنی: ٢

هێرشی تەقەمەنی قەدەغەکراو: ٤

هێرشەکان بە چەکی قورس و تۆپهاوێژ و هویتزەر: ٩٦٩٣

دەستوەردانەکانی گەریلا لە دژی هێرشەکان

دەستوەردان لە دژی هێرشەکان: ١٧

لە هێرشەکاندا: ١٧

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار