نەبوونی نەختینەیە ناردنى مووچەی مانگی چوار دوادەخات

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

بەرپرسێکى باڵا لە وەزارەتی دارایی هەرێمی کوردستان راگەیاند، لە دوێنێوە چاوەڕێین وەزارەتی دارایی عێراق تەمویلی مووچەی مانگی چواری مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان بکات.

بەڵام نووسینگەی تەیف سامى، وەزیری دارایی عێراق، کەمێک پێش ئێستا بە شاندەکەى ئێمەیان گوتووە، کێشەیەکی کەم لە هەبوونی نەختینە هەیە، ئەمڕۆ ئەو کێشەیە چارەسەر بکرێت هەر ئەمڕۆ تەمویلی مووچە دەکەین.

ئەو بەرپرسەراشیگەیاند، شاندى ئێمە لە دوێنێوە لە بەغدادن، بە بەرپرسانى وەزارەتى دارایی عێراقیان گوتووە، بۆچی کەمی نەختینە، تەنها بەرۆکى ئێمە دەگرێت، لای خۆتان هیچ کێشەیەک نابینین.

لەبارەى کێشەکە جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق راگەیاند، کێشەی کەمی نەختینە لە عێراق هەیە، بەڵام ئەو کێشەیە کاریگەری لەسەر دابەشکردنی مووچە نابێت، ناشبێت کێشەکە ناردنی مووچەی مووچەخۆرانی هەرێمی کوردستان دوابخات، ئەو دەڵێت، کەمی نەختینە تەنها کاریگەری لەسەر بەدجەی پڕۆژەکان هەیە. 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار