دواى ١٠٠ ڕۆژ بەرخۆدانی بەنداوی تشرین کۆتای هات

2 ڕۆژ لەمەوپێش
بەرخۆدانی گەل بۆ پاراستنی بەنداوی تشرین بە ڕاگەیاندراوێک کۆتایی هات و ئیدارەی خۆبەڕێوبەری لەسەر بەنداوەکە ڕایگەیاند، بە وەستانەوە و فیداکارییەکی گەورە خاک و دەستکەوتەکان پارێزراون.
ئەمرۆ، بە ئامادەبوونی ژمارەیەکی بەرچاو لە گەلی باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا و شاندێکی خۆبەڕێوەبەری باکوور و ڕۆژهەڵاتی سووریا لە بەنداوی تشرین، کە زیاتر لە ١٠٠ ڕۆژە گەل چالاکیی نۆبەتی بە ئامانجی پاراستنی بەڕێوە دەبا ڕاگەیاندراوێک خوێندرایەوە و کۆتای بە چالاکییەکە هات.
گەل بە بەرزکردنەوەی وێنەی شەهیدانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرین، هەروەها وێنەی ڕۆژنامەنووسان جیهان بیلگین و نازم داشتان، کە لە ١٩ـی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٤ و ڕۆژنامەنووس عەگید ڕۆژ، کە لە ١٥ـی شوباتدا لە کاتی ڕووماڵکردنی بەرخۆدانی بەنداوی تشریندا لە هێرشە ئاسمانییەکانی دەوڵەتی تورك شەهید بوون بەشداریان لە چالاکییەکەدا کرد.
ئەڤین سوێد و حسێن عوسمان، هاوسەرۆکانی ئەنجوومەنی جێبەجێکاری ئیدارەی خۆبەڕێوەبەری دیموکراتیک، ڕاگەیاندراوێکیان خوێندەوە.
هەروەها ئیدارەی خۆبەڕیوەبەری بەڕێزەوە یادی شەهیدانی بەرخۆدانی بەنداوی تشرینی کردەوە و سڵاوی لە هەموو ئەو کەسانە کرد، کە بۆ پاراستنی بەنداوەکە لە بەرامبەر هێرشەکانی دەوڵەتی داگیرکەری تورک و چەتەکانیدا چالاکیی نۆبەتیان ئەنجامدا.
