کاریگەریی نەبونی دەستور لەسەر دواخستنی پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەتی هەرێمی کوردستان

د. ئەحمەد فاتح محەمەد

4 هەفتە لەمەوپێش



د. ئەحمەد فاتح محەمەد

نەبوونی دەستوور یەکێکە لە کێشە بنەڕەتییەکانی سیستەمی سیاسی و یاسایی هەرێمی کوردستان کە نەک تەنها کاریگەری هەیە لەسەر پڕۆسەی پێکهێنانی حکومەت بەتایبەتیش تەنگەژەی پێکنەهێنانی حکومەت، و کاریگەریشی هەیە لەسەر سەرجەم پرۆسە سیاسی و یاساییەکان لە هەرێمدا. داڕشتن و پەسەندکردنی دەستوورێکی تایبەت بە هەرێم یەکێکە لە گرنگترین هەنگاوەکان بۆ دروستکردنی سیستەمێکی سیاسی و یاسایی سەقامگیر.​​​​​​​​​

لێرەدا باس لە کاریگەرییەکانی نەبوونی دەستوور لەسەر پێک نەهێنانی حکومەت دەکەین:

١. نەبوونی چوارچێوەیەکی یاسایی باڵادەست

سیستەمی سیاسی پشت بە کۆمەڵێک یاسای پەرشوبڵاو دەبەستێت کە لە کاتی جیاوازدا دەرچوون

زۆرجار ناکۆکی و ناڕوونی هەیە لە نێوان ئەم یاسایانەدا. ئەم یاسا پەرشوبڵاوانەش لە نەبوونی دەستووردا چارەسەرکردنیان دژوارتر دەبێت.

٢. نەبوونی ڕێکاری ڕوون و یەکپارچە

دەستوور بەشێوەیەکی گشتی میکانیزمی ڕوون دیاری دەکات بۆ پێکهێنانی حکومەت و چارەسەرکردنی قەیرانەکان، وبەگشتی کاتی دیاریکراو دادەنێت بۆ قۆناغەکانی پێکهێنانی حکومەت و ڕێکاری بەرپرسیارێتی سیاسی دیاریی دەکات.

٣. لاوازی دامەزراوە دەستوورییەکان

دادگای دەستووری لە نەبوونی دەستووری ڕوون و فەرمیدا، پێگەی لاواز دەبێت و ناتوانێت بە شێوەیەکی کارا لێکدانەوە بۆ بابەتە یاساییەکان بکات

 هەروەها ڕۆڵی دامەزراوە یاساییەکانی تریش لە نەبوونی دەستووردا ڕۆڵی دامەزراوەکانی وەک سەرۆکایەتی هەرێم و پەرلەمان لە قەیرانەکاندا بە ناڕوونی دەمێنێتەوە، بۆیە پڕۆسەی  پێکهێنانی حکومەتیش هەر دوادەکەوێت، ولەدەستی حیزب و وڵاتانی ئقلیمی دەمێنێتەوە.

 

 ٤. ناکۆکی سیاسی لەسەر لێکدانەوەی دەقە یاساییەکان

لێکدانەوەی جیاواز لە نەبوونی دەستووردا، هەر لایەنێک دەتوانێت یاساکان بە شێوەیەک لێک بداتەوە وخوێندنەوەی بۆ بکات کە بەرژەوەندی خۆی بپارێزێت، بەتایبەتیش

مەرجەعێکی باڵا بونی نەبێت، ئەمەش خۆی لەنەبوونی دەستوور دەبینێتەوە بۆ یەکلاکردنەوەی ناکۆکی یاسایی و سیاسی

٥. نادڵنیایی یاسایی لەسەر ماوەی پێکهێنانی حکومەت

درێژبوونەوەی قەیرانەکان، ئەمەش هەر بۆ نەبوونی دەستوور و میکانیزمی کاتی دیاریکراو دەگەڕێتەوە و دەبێتە هۆی درێژبوونەوەی قەیرانی پێکهێنانی حکومەت

لە دەستوردا سزای یاسای دیاریی دەکرێت بەگشتی سزای یاسایی دیاری دەکات بۆ ئەو لایەنانەی کە پرۆسەی پێکهێنانی حکومەت پەک دەخەن وناچنە ژێر باری ئەو پرۆسەیەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار