ماکسی لەبەر: لە سەرکێشییەوە بۆ چەقبەستن

هونەر تۆفیق

3 ڕۆژ لەمەوپێش



هونەر تۆفیق

لە سەرەتای شەستەکانی سەدەی بیستەمدا، بزوتنەوەی هیبیزم، وەک جۆرە ژیانێکی دژ بە چەقبەستوویی و نەریتەکانی سەرمایەداری لەجیهاندا بڵاوبوویەوە.

لەهەناوی ئەو بزوتنەوەیەدا جگە لە شکاندنی نەریتی باوی بیرکردنەوە، هەوڵی شکاندنی نەریتە باوەکانی پۆشین و پۆشاکیشیاندا.

لەناوپیاواندا مۆدێلەکانی خەنافس و شارلستۆن و قژبەردانەوە و پێڵاوی پاژنە بەرز و ئێخەی پانوپۆڕ تاوەکو سەرەتای هەشتاکان باوبوو .

لەناو ژنانیشدا لە جیهاندا پۆشینی جلی ئاڵوواڵاو بریقوباق کەتا پێش هیپیەکان عەیبەبوو ، لەو سەردەمەدا هەرسێ جۆر پۆشینی :

مینی mini : واتە سەرووی ئەژنۆ

میدی midi : واتە تا سەر ئەژنۆ

ماکسی maxi : واتە تا قولەپێ ..بووە مۆدێل.

تاوەکو سەرەتای حەفتاکان لە کۆمەڵگەکانی ڕۆژهەڵاتیشدا، پۆشینی مینی کە پێی دەگوترا مینی جۆب و میدی و هەروەها ماکسی maxiیش ببووە باو.

ئەو جۆرە پۆشاکانە چ لەناو ژنان و چ لەناو پیاواندا، جۆرێک بوو لە دەربڕینی ناڕەزایەتی و دژبوون بوو بە ژیانە داخراو و نەریتەباوەکان. بۆیە بە جلێکی ئازادیخوازانە دادەنرا بەتایبەتی پۆشاکی ماکسی لەلای ژنانەوە. زۆرینەی ژنانی کوردیشی گرتەوە کە هاوکات بوو بە سەردەمی دامەزراندنی یەکێتیەکانی ژنان و ئافرەتان چ لەلایەن چەپەکان (شیوعیەکانەوە) یان قەومیەکان ( پارتی) یەوە. ژنان جگە لەبەشداری کاروباری سیاسی و لەڕێگای خۆخوێندەوارکردنەوە لە کایەئیداریەکانی دەوڵەتیشدا خۆیان دادەمەزراند.

لەگەڵ پاشەکشەی هیپیەکان و بزوتنەوە چەپەکاندا، مۆدێلی پۆشاکەکانیش لەناو کورد و کۆمەڵگەکانی عێراقدا بەرەو نەمان چوون، تەنیا ماکسی نەبێت .

بەڵام لەبری ئەوەی وەک پێشوو کە ڕەمزی کرانەوەبوو، بووە مۆدێلێکی تایبەت بە داخران و چەقبەستن و کرایە پۆشاکی خەو  و لەناو ماڵەکاندا مایەوە .

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار