هەسەدە و شاندێكی حكومه‌تی سووریا کۆبوونەوە
.png)
دوێنێ
شاندێكی حكوومه‌تی سووریا سه‌ردانی هێزه‌كانی سووریای دیموكراتی كردووه و جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان سه‌رۆكی سووریا و فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌یان تاوتوێ كردووه.
میدیاكانی سووریا بڵاویان كرده‌وه، شاندێكی حكوومه‌تی سووریا سه‌ردانی هێزه‌كانی سووریای دیموكرات (هه‌سه‌ده)ـیان له كێڵگه‌ی كۆنیكۆ له ڕیفی دێره‌زوور كردووه و هه‌ردوولا جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان ئه‌حمه‌د شه‌رع، سه‌رۆكی نوێی كۆماری سووریا و مه‌زڵووم عه‌بدی، فه‌رمانده‌ی هه‌سه‌ده‌یان تاوتوێ كردووه،
چه‌ند سه‌رچاوه‌یه‌ك له‌م باره‌وه گوتوویانه، دوێنێ دووشه‌ممه، ئەو کۆبوونەوەیە کراوەو هه‌وڵێكی زۆر له‌لایه‌ن وڵاتانی هه‌رێمی و نێوده‌وڵه‌تیی هه‌یه بۆ به‌رده‌وامی گفتوگۆكان و ته‌واوكردنی ڕێككه‌وتننامه‌ی نێوان شه‌رع و عه‌بدی به‌تایبه‌تی دوای ئاڵۆزییه‌كانی ئه‌م دواییه.
سه‌رچاوه‌كان ئاماژه‌یان به‌وه‌ش كردووه، هه‌ردوولا له كۆبوونه‌وه‌ی نێوانیاندغا جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنی به‌نداوی تشرینیان به پێویست زانی و جه‌ختیشیان له‌وه كردووه‌ته‌وه كه له هه‌موو جۆره ململانێیه‌كی سه‌ربازیی دوور بخرێته‌وه.
ئه‌و سه‌رچاوانه ڕه‌تیشیان كردووه‌ته‌وه، هه‌ردوو بنكه‌ی سه‌ربازیی عومه‌ر و كۆنیكۆ ڕاده‌ستی حكوومه‌تی سووریا كرابن، به‌ڵكوو ئێستا جه‌خت له‌سه‌ر جێبه‌جێكردنی ڕێككه‌وتنه‌كه‌ی نێوان شه‌رع و عه‌بدی ده‌كرێته‌وه.
شەممە، 12ـی نیسانی 2025، لە چوارچێوەی هەوڵەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێککەوتنی نێوان هێزەکانی سووریای دیموکرات "هەسەدە" و ئیدارەی نوێی سووریا، مەزڵووم عەبدی و حوسێن سەلام، نوێنەری حکوومەتی نوێی سووریا بۆ دووەمجار لە حەسەکەی ڕۆژئاوای کوردستان کۆ بوونەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا جێبەجێکردنی ڕێککەوتنی نێوان هەردوولا گفتوگۆی له‌باره‌وه کرا کە لە 10ـی ئاداری ئەمساڵ واژۆ کرا، جەختیش لەسەر کەمکردنەوەی گرژییەکان لە دەوروبەری بەنداوی تشرین کرایەوە.
