پەرلەمانی عێراق بۆ ماوەی دوو مانگ دەچێتە پشووەوە

16 كاتژمێر لەمەوپێش



 

رۆژی نۆی ئەم مانگە وەرزی یاسادانانی پەرلەمانی عێراق کۆتایی دێت و پەرلەمان بۆ ماوەی دوو مانگ دەچێتە پشووەوە.

درەنگی شەوی رابردوو، سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق لە راگەیەنراوێکدا، بەگوێرەی مادەی 57ی دەستووری عێراق و مادەی 22 لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بڕیاریدا وەرزی یەکەمی ساڵی چوارەمی یاسادانانی خولی پێنجەمی پەرلەمانی عێراق رۆژی هەینی کە دەکاتە نۆی ئایار کۆتایی بێت.

بەوەش پەرلەمان بۆ ماوەی دوو مانگ هیچ دانیشتنێکی ئاسایی ئەنجامنادات، بەڵام ئەرکی چاودێریکردنی بەردەوام دەبێت و لە ئەگەری هەبوونی بابەتێکی گرنگ و پێویستدا دانیشتنی نائاسایی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.

لەم خولەی پەرلەمانی عێراق، چەندینجار بەهۆی ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی پەرلەمانتارانەوە، دانیشتنەکان بەڕێوەنەچوون، بەو هۆیەوە سەرۆکایەتیی پەرلەمان بڕیاریداوە، لەمەودوا هەر پەرلەمانتارێک ئامادەی دانیشتنەکان نەبێت، ناوی بڵاودەکرێتەوە و بەشێکیش لە مووچەکەی دەبڕێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار