نێچیرڤان بارزانی بانگهێشتی قەتەر دەکرێت

21 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ كۆنسووڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان کۆبووەوە. ئەو کۆنسووڵە بانگهێشتنامەی سەرۆکوەزیرانی قەتەری گەیاندە نێچیرڤان بارزانی بە مەبەستی بەشداریکردن لە كۆڕبه‌ندى ده‌وحه.
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان رۆژی چوارشەممە، 7ـی ئایاری 2025 لە راگەیێندراوێکدا دەڵێت نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان و حوسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله، كۆنسووڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان کۆبوونەوە.
بە گوێرەی راگەیێندراوەکە، حوسێن بن عه‌لى ئه‌لفه‌زاله، كۆنسووڵى گشتيى قه‌ته‌ر له هه‌رێمى كوردستان بانگهێشتنامەی محه‌ممه‌د بن عه‌بدولڕه‌حمان ئال سانى، سه‌رۆكوه‌زيرانى قه‌ته‌ری گەیاندە نێچیرڤان بارزانی بۆ بەشداریکردن لە کۆڕبەندی دەوحە کە بڕیارە دیسەمبەری داهاتوو بەڕێوەبچێت.
"سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان وێڕاى سوپاس و پێزانين بۆ بانگهێشته‌كه، ئاماده‌يى نيشان دا كه به‌شدارى له كۆڕبه‌نده‌كه‌دا بكات، هه‌روه‌ها جه‌ختى له خواستى هه‌رێمى كوردستان بۆ بره‌ودان به په‌يوه‌ندييه‌كان و فراوانكردنى هاريكاريى هاوبه‌ش له‌گه‌ڵ قه‌ته‌ردا، كرده‌وه." سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان وای گوت.
هاوکات كونسوڵى گشتيى قه‌ته‌ر دووپاتى كرده‌وه كه سه‌ركردايه‌تيى وڵاته‌كه‌ى، "به بايه‌خ و گرنگييه‌وه له په‌يوه‌ندييه‌كانى له‌گه‌ڵ عێراق و هه‌رێمى كوردستان ده‌ڕوانێت و خوازيارى ئه‌وه‌ن له هه‌موو بواره‌كاندا ئاستى په‌يوه‌ندييه‌كان به‌ره‌وپێش ببه‌ن."
سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت: "هه‌ردوولا تيشكيان خسته سه‌ر ده‌رفه‌تى كار و وه‌به‌رهێنانى قه‌ته‌رى له عێراق و هه‌رێمى كوردستان."
