پەروین بوڵدان: ئ.ۆج,الان بەشێوەی تەکنیکی بەشداری کۆنگرەی کردووە

10 كاتژمێر لەمەوپێش
ئەندامی شاندی ئیمراڵیی دەم پارتی پەروین بوڵدان ئاماژەی بەوەدا بە ئەگەرێکی زۆرەوە ئۆجالان بەشیوەی تەکنیکی بەشداری کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەی کردووە.
پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵیی پارتی یەکسانی و دیموکراسی گەلان (دەم پارتی) پەیوەست بە کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکەوە بۆ ئاژانسی میزۆپۆتامییا قسەیکرد.
ناوبراو بەستنی کۆنگرەی وەک هەنگاوێکی مێژوویی پێناسەکرد و هەروەها ئاشکرای کرد سەرۆککۆماری تورکیا دەربارەی بابەتەکە لێدوانی دەبێت.
پەروین بوڵدان ئاشکرای کرد، بە قۆناغێکی مێژوویدا تێپەڕدەبن و وتی: “دەزانین هەمووان لە چاوەڕوانی بەستنی کۆنگرەی پەکەکەدا بوون. ئەم کۆنگرەیە پێویستییەک بوو بۆ هێنانەئارای دیموکراسی و بە دیموکراتیزەکردنی تورکیا. کاتێک لەگەڵ بەڕیز ئۆجالان کۆبووینەوە باسی لە گرنگی قۆناغەکە و پێکهێنانی ئاشتی لە تورکیادا کرد. دەیوت، تورکیا پێویستی بە ئاشتییە. پەکەکە ڕایگەیاند کۆنگرەی خۆی ئەنجامداوە، ئەم کۆنگرەییە دەبێتە ڕەخسێنەری ئاشتی لە تورکیادا. لە ئێستا بەدواوە دەبێتە بناغەیی ئاشتی لە تورکیادا، هەنگاوی مێژوویی دەنرێت. بە ئەگەرێکی زۆرەوە دەبێتە ڕەخسێنەری چاوەڕوانییەکان. بۆیە پێویستە بە گرنگییەکی مێژووییەوە لەم هەنگاوە بڕاوانین.”
بەشداری کۆنگرە بەشێوەیی تەکنیکی
دەربارەی ئەوەی ڕێبەر ئاپۆ بەشداری بەستنی کۆنگرەی کردووە یان نا، پەروین بوڵدان وتی: “بە ئەگەرێکی زۆرەوە بەشێوەی تەکنیکی (ڕاگەیاندنێکی تەکنیکی) ئەنجامدراوە. نامەوێ وردەکاری زیاتر بدەم. لەبەرئەوەی ڕێگەکەمان درێژەی هەیە و پێویستە بە ئاگادارییەوە لەسەر پرۆسەکە قسەکەین و زیانی لێنەدەین. بۆیە تا گەیشتن بە سەرکەووتنی پرۆسەکە دەبێت بە ئاگادارییەوە قسەکەین. کاتێک سەرنج بدەینە ڕاگەیاندراوە دراوەکان، ئەگەری ئەوە هەیە لە ڕۆژانی داهاتوودا ڕاڤەی بەرفراوانتر بکرێت. بێگومان ڕاڤەکردنی گرنگ دەبێت. پێویستە باسی ڕۆڵی سری سوورەیا ئۆندەر بکەم. خۆزگە ئەویش بە چاوی خۆی ئەم ڕووداوەی ببینایە. کاری زۆی کرد، بە ئێستاشەوە لە پرسەی ئەوداین. جارێکی دیکە بە ڕێزەوە یادی دەکەینەوە و ئەم هەنگاوە پێشکەش بەڕۆحی ئەو دەکەین.”
ئەردۆغان لێدوانی دەبێت لە بارەی بابەتەکەوە
پەروین بوڵدان ئاشکرایکرد، سەرۆکی ئاکەپە دەربارەی بابەتە لێدوان دەدات و وتی: “لە ماوەیەکی نزیکدا قسەی لەبارەی بابەتەکەوە دەبێت. نامەوێ لەسەر ئەم بابەتە هەڵسەنگاندن بکەم. بەڵام لە ماوەیەکی کورتدا سەرۆککۆماریش قسەی لەسەر بابەتەکە دەبێت.”
