لەیلا زانا: بەهیوام ئەم قۆناغە نوێیە باشی لەگەڵ خۆی بۆ ناوچەکەمان بهێنێت

10 كاتژمێر لەمەوپێش
لەیلا زانا، سیاسەتمەداری کورد دوای ڕاگەیاندنی کۆنگرەی پەکەکە، پەیامێکی بڵاوی کردەوە و ئاماژەی بەوەدا، ئەم سەردەمە نوێیە بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتەسەر هەموو کەسێک
دوای ڕاگەیاندنی ١٢ـەمین کۆنگرەی پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە)، لەیلا زانا سیاسەتمەداری کورد، لەسەر پەڕەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئێکس، پەیامێکی بڵاوکردەوە.
لەیلا زانا ئاماژەی بەوەدا، سەردەمی نوێ. هیوا نوێیەکان، ڕێبازی نوێی تێکۆشان، بەرپرسیارێتی نوێ دەخاتەسەر شانی هەموومان. دەبێت بە هۆشیاری و هەستیارییەوە نزیکی پرۆسەیەکی دیموکراتیک، یەکسانیپارێز، دادپەروەر و ئازاد بین. بەم هەست و بیرانەوە، هیوادارم خێری بۆ جوگرافیاکەمان هەبێت.”
ئەمە لە کاتێکدایە، ئەمڕۆ، پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) بۆ پرۆسەی چارەسەریی کێشەی کورد و گەلانی تورکیا و ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، ئەنجامدانی کۆنگرەی ١٢ـیەمی خۆی ڕاگەیاند.
