باخچەلی: ئەوپەڕی هەوڵی خۆم دەدەم بۆ تەواوكردنی پرۆسەکە

7 كاتژمێر لەمەوپێش



 

دەوڵەت باخچەلی، سەرۆکی پارتی نەتەوەپەرستی توركیا (مەهەپە) لە پەیوەندیەكی تەلەفونیدا لەگەڵ پەرین بوڵدان، پەرلەمانتاری پارتی یەكسانی و دیموكراتی و ئەندامی شاندی ئیمرالی، سوپاسی کردووە بۆ بڵاوكردنەوەی ئەو بەیاننامەكەی لەبارەی بەڕێوەچوونی كۆنگرەی پارتی كرێكاران بۆ بڕیاردان لەبارەی هەڵوەشاندنەوەی پارتەكە.

بەگوێرەی میدیاكانی توركیا، باخچەلی بە بوڵدانی راگەیاندووە، بە شێوەیەکی شەخسی سوپاستان دەکەم، بەشداریتان لەم پرۆسەیەدا زۆر گەورەیە، پرۆسەکە بەهۆی ئێوەوە گەیشتووەتە ئەم قۆناغە، تەواوی هەوڵی خۆم دەدەم بۆ تەواوكردنی.

لای خۆیەوە، پەروین بوڵدان بە باخچەلی راگەیاندووە،  منیش سوپاس ئێوە دەكەم، ئەم پرۆسەیە پێکەوە تەواو دەکەین.

پارتی کرێکارانی کوردستان (پەکەکە) دوێنێ هەینی رایگەیاند، کۆنگرەی 12ـەمیان لە رۆژانی 5 بۆ 7ـی ئەم مانگە بەڕێوەبردووە و لە داهاتوویەکی نزیکیشدا زانیاری لەبارەی کۆنگرەکە بڵاودەکەنەوە.

شاندی ئیمرالیی دەم پارتی چوار جار سەردانی عەبدوڵڵا ئۆجەلان، رێبەری زیندانیکراوی پەکەکەی کردووە و پەیامەکانی ئەویان بە رای گشتی گەیاندووە؛ ئۆجەلان داوای لە پەکەکە کرد، کۆنگرە ببەستێت و خۆی هەڵبوەشێنێتەوە.

بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی پارتی یەکسانی و دیموکراسیی گەلان (دەم پارتی) دەڵێت، ئومێدیان بە سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری هەیە؛ لەبارەی کۆنگرەکەی پەکەکەش دەڵێت، چاوەڕێن ئەو پارتە بڕیاری چەکدانان بدات.
 
سەزایی تەمەلـلی، بریکاری سەرۆکی فراکسیۆنی دەم پارتی لە بەرنامەیەکی تەلەڤیزیۆنیدا رایگەیاند، ئومێدیان بە سەرخستنی پرۆسەی چارەسەری هەیە، داواشی لە هەموو پارتە سیاسییەکانی تورکیا کرد، دەستپێشخەری بۆ بەرەپێشچوونی پرۆسەکە بکەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار