سەرۆکی جەهەپە داواى ئازادکردنى سەڵاحەدین دەمیرتاش دەکات

3 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سەرۆکی گشتیی جەهەپە، ڕایدەگەیەنێت پێشوازیی لە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا دەکەین، دەمانەوێت بەو هۆیەوە هەموو زیندانیانی سیاسی بە تایبەت سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

پارتی گەلی کۆماری (جەهەپە) شەممە 10ـی ئایاری 2025، گردبوونەوەیەکی بەرفراوانی لە شاری وان ئەنجامدا، ئۆزگور ئۆزێل، سەرۆکی گشتیی جەهەپە بەشداریی گردبوونەوەکەی کرد و ڕایگەیاند: کورد دەتوانێت ببێتە سەرۆک وەزیران و سەرۆک کۆماری تورکیا، بەڵام ڕێگەیان پێنادرێت. کاتێک باسی کوردبوون دەکەن، ڕووبەڕووی ستەم دەبنەوە. 

سەرۆکی جەهەپە لەبەشێکى قسەکانیدا سڵاوی بۆ سەڵاحەدین دەمیرتاش نارد و داوای ئازادکردنی کرد، ئەو وتى:  ئەم حکومەتە جگە لە باندەکەی خۆی هیچ کەسێکی دیکە ناناسێتەوە و نایبینێت. دەبوو ڕێگە خۆشبکات بۆ ئەم گەنجانە، کەسانی وەک سەلاحەدین دەمیرتاش، ئەکرەم ئیمامئۆغڵو، ئازاد بکرێن و هەموومان دڵخۆش بین هەمووان بە یەکسانی مامەڵەیان لەگەڵدا بکرێت.

ئۆزێل ئاماژەی بەوەشکرد، ئەحمەد عوزێر، سەرۆکی شارەوانی ئەسێنیورت لە ئیستانبوڵ کە خەڵکی شاری وانە، تەنیا لەبەر ئەوەی بە ناسنامەی کوردایەتییەوە بووەتە سەرۆکی شارەوانی لە پۆستەکەی دوورخراوەتەوە هەر لەبەر ئەم هۆکارە حکوومەت نایەوێت کورد سەرکەوتوو بێت.

سەرۆکی گشتیی جەهەپە، دەشڵێت: پێشوازیی لە هەنگاوەکانی پرۆسەی ئاشتیی تورکیا دەکەین و، دەمانەوێت بەو هۆیەوە هەموو زیندانیانی سیاسی بە تایبەت سەڵاحەددین دەمیرتاش ئازاد بکرێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار