ئەردۆغان: پلانمان هەیە بەغدا و هەولێر ڕۆڵیان هەبێت لەپرۆسەی چەکدانان

5 كاتژمێر لەمەوپێش
رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا، ڕایدەگەیەنێت دانوستانمان لەگەڵ هاوتاکانمان لەوڵاتانى دراوسێ هەیە بەتایبەتى حکومەتى بەغداو هەولێر سبارەت بە چۆنیەتی گەیاندنی ئەو چەکانەى لە دەرەوەی سنوورەکانمان.
لە کاتی گەڕانەوەی لە ئەلبانیا رۆژی شەممە، 17ی ئایاری 2025، لەنێو فڕۆکە رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆککۆماری تورکیا سەبارەت بە چەند پرسێک قسەی بۆ رۆژنامەڤانان کرد، لەبارەی میکانیزمی چەک دانانی پەکەکە دەڵێت، قسە لەگەڵ هەولێر و بەغدا دەکەن.
ئەو وتى: لەمەودوا چۆنیەتى هەڵوەشاندنەوەی ئەو ڕێکخراوە و گەیاندنی چەک لەژێر چاودێری یەکە ئەمنییەکانی دەوڵەتەکەماندایە، هەروەها دانوستان لەگەڵ هاوتاکانمان لە دراوسێکانمان دەکرێت سەبارەت بە چۆنیەتی گەیاندنی چەکی تیرۆریستان لە دەرەوەی سنوورەکانمان.
ئەردۆغان ئاماژەى بۆ ئەوەشکرد، کە پلان هەیە لەسەر چۆنیەتی بەشداریکردنی ئیدارەی بەغدا و هەولێر لەم پرۆسەیەدا. کاتێک چەکەکان تەسلیم بکرێن و ڕێکخراوەکە بەتەواوی تەسفیە بکرێت، تیرۆر بە تەواوی لە ئەجێندای تورکیە دوور دەخرێتەوە.
ئەوجەخت لەسەر ئەوەدەکاتەوە کە ئەم هەنگاوەش خزمەت بە ئاشتی و گەشەسەندن و سەقامگیری عێراق و سوریاش دەکات. وتیشى: لە ئێستادا پەیوەندییەکی زۆر باشمان لەگەڵ ئیدارەی سوریا هەیە. ئەحمەد شەرع سەرۆک کۆماری سوریا دوو جار هاتە تورکیا. کۆبوونەوەی لەڕادەبەدەر بەرهەمدارمان هەبوو، پەیوەندیەکانمان بەردەوامن. بەهیوای ئەوەی بگەینە ئەو شتەی کە هیوای بۆ دەخوازین.
ئەردۆغان لەبارەی پرۆسەی چارەسەری رایگەیاند: ''ئامانجی کۆتایی تورکیایەکی بی تیرۆر روونە؛ دەبێت چەکەکان بنێژرێن. دەبێت رێکخراوی تیرۆریستی بەتەواوی چەکەکانی دابنێت و بڕیاری خۆهەڵوەشاندەوە جێبەجێ بکات''.
سەرۆککۆماری تورکیا لەبارەی بڕیارەکانی کۆنگرەی پەکەکە گوتی: ''یەکەکانی ئاسایشی وڵاتمان، لەمەودوا چاودێری کار و چالاکییەکانی پەیوەست بە خۆهەڵوەشاندنەوە و رادەستکردنی چەکەکانی رێکخراوەکە (پەکەکە) دەکەن''.
ئەردۆغان دەشلێت: ئامانجی کۆتایی تورکیەیەکی بێ تیرۆر ڕوونە. ناشتنی چەکەکان. زۆر گرنگە کە ڕێکخراوی تیرۆریستی بە تەواوی چەک داماڵێت و بڕیاری هەڵوەشاندنەوە بە تەواوی جێبەجێ بکرێت و نایاسایی واز لێبهێنرێت. ئێمە زۆر لە نزیکەوە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی ئەو بڕیارانە دەکەین کە دراون. تورکیایەکی دوور لە تیرۆر بەدەست دەهێنین.
