شاندی ئیمراڵی پەیامێکی نوێی ئ.ۆج.الانی بڵاوکردەوە

5 كاتژمێر لەمەوپێش
لە ڕێگەی شاندی دەم پارتییەوە عەبدوڵا ئۆجەلان، پەیامێکی نوێی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند: لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی پێویستمان بە پەیمانێکی نوێ هەیە، ئەوەی کردوومانە نوێنەرایەتی گۆڕانکاری و پارادایمێکی گەورە دەکات، سرووشتی پەیوەندییەکانی تورک و کورد بە تەواوی جیاوازە، ئەوەی زیانی پێ دەگات ئەو پەیوەندییەیە.
ئەمڕۆ پەروین بوڵدان ئەندامی شاندی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان و پارێزەری ئۆجەلان ئۆزگور ئیرۆل سەردانی ئیمراڵیان کرد و دیداریان لەگەڵ ئاپۆ ئەنجامدا، پاش دیدارەکە شاندەکە ڕاگەیاندراوێکیان بڵاو کردەوە و نوێترین پەیامی ڕێبەر ئۆجالانیان بڵاو کردەوە.
دەقی پەیامەکەی عەبدوڵا ئۆجالان:
“پەشیمانم لەوەی کە دوایین جار قسەم لەگەڵ سیری سووریا ئۆندەر نەکرد. ئەو بیرەوەرییەکی بەنرخە. پێویستە بیژێنینەوە، کەسێکی زانا بوو بۆ تورکیا ئێمە هەست بە بۆشاییەکەی دەکەین.”
“لەسەر بنەمای خوشک و برایەتی پێویستمان بە پەیمانێکی نوێ هەیە.”
“ئەوەی کردوومانە نوێنەرایەتی گۆڕانکاری و پارادایمێکی گەورە دەکات.”
“ سرووشتی پەیوەندییەکانی تورک و کورد بە تەواوی جیاوازە، ئەوەی زیانی پێ دەگات ئەو پەیوەندییەیە.”
“خوشک و برا شەڕ دەکەن، یەکێکیان بەبێ ئەوی تر ناتوانێت بژی. ئێمە ئەو تەڵە و بۆمبانەی کە ئەم پەیوەندییە لەناو دەبەن، یەک بە یەک پاک دەکەینەوە، هەموو ڕێگاوبانە تێکچووەکان و پردە داڕماوەکان چاک دەکەینەوە.”
“لە ڕێگەی شاندەکەمەوە، سوپاسی خۆم پێشکەشی ئەو نامە و پەیامانەی بۆ پشتیوانیکردن لێم و پەیوەست بە قۆناغی ئاشتیی و خوشک و برایەتییەوە هاتوون، لەگەڵ نامەی ڕۆشنبیران لە کەسایەتی ئالاین بادۆو و سلاڤۆی ژیژەک دەکەم، بە خەباتی هاوبەش و نێونەتەوەیی و سۆسیالیست یەکتر دەبینینەوە.”
١٨ـی ئایاری ٢٠٢٥
