عێراق: هیچ مەترسییەک لەسەر مووچە نییە

12 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لیژنەى دارایی پەرلەمانى عێراق دڵنیایی دەداتە مووچەخۆران و دەڵێت، هیچ مەترسییەک لەسەر مووچەی مووچەخۆران نییە و بەتەواوەتى مسۆگەرکراوە.

حسێن موئنیس، ئەندامی لیژنەی دارایی بە رۆژنامەى سەباحی گوتووە، دۆخی دارایی عێراق لەژێر کۆنتڕۆڵدایە، چونکە حکومەت چەندین بژاردەی لەبەردەمدایە و توانای تێپەڕاندنی قەیرانەکانى ئێستای هەیە، دۆخی ئێستاش جێگەی مەترسی نییە و مووچەش مسۆگەرکراوە.

دەشڵێت، ئەوان نیگەرانن لە دواکەوتنی ناردنى خشتەی بودجە لەلایەن حکومەتەوە بۆ پەرلەمان، چونکە نەناردنى خشتەی بودجە ئاماژەیەکى خراپە بۆ وەڵامدانەوەی ئەو  گۆڕانکارییە ئابوورییانەى بەرۆکى جیهانی گرتووە، بەتایبەت دابەزینی نرخی نەوت.

ئەو ئەندامەى لیژنەى دارایی ئاماژەی بەوەشکردووە، هێشتنەوەی نرخی بەرمیلێک نەوت بە 70 دۆلار لەچوارچێوەی بودجەدا، شتێکی ناڕاستە و دەبێت بەپشتبەستن بە بۆچوونى پسپۆڕان دەستکاری ئەو نرخە بکرێت.

گوتیشی، لیژنەی دارایی هەوڵێکی راستەقینەی هەیە بۆ چارەسەری کورتهێنان و هەموارکردنەوەی خشتەکان، چونکە کورتهێنانی بودجەی ئێستا گەیشتووەتە 63 ترلیۆن دینار.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار