وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان: فیدراڵی هەرگیز لە خشتەی کارنامەی ئێمەدا نیيە

15 كاتژمێر لەمەوپێش



عومەر چێلیك، وتەبێژی پارتی دادو گەشەپێدان دەڵێت: کاتێک پرۆسەی داماڵینی چەک دەگاتە قۆناغێکی پەسەندكراو، پەرلەمان هەنگاو دەنێت، بۆ ئێمە پرەنسیپی بنەڕەتی روونە،  هیچ هەنگاوێک ناگیرێتەبەر کە كاریگەری لەسەر بونیادی دەوڵەت هەبێت.

چێلیك لە چاوپێكەوتنێكی تەلەفیزیۆیندا وتی: لە چوارچێوەی گۆڕانكاری دیموکراسیکردندا، پرسگەلێکی وەک یاسای لە سێدارەدان و چاکسازییە دادوەرییەكان، ماوەیەکی درێژە لە بەرنامەی کاردایە، ئەم پرسانە لە کاتی نەهێشتنی فشارە تیرۆریستییەکان، بە شێوەیەکی تەندروستتر مامەڵەی لەگەڵ دەكرێت.

لەگەڵ ئەوەشدا، گوتارەکانی وەک فیدراڵی هەرگیز لە خشتەی کارنامەی ئێمەدا نین، ئێمە وەک هەڵوێستێکی پرەنسیپی بەرگری لە بنەماكانی یەک نیشتمان، یەک میللەت، یەک دەوڵەت، یەک ئاڵا دەکەین.

راشیگەیاند:  سیاسەت پێویستی بەوەیە لە سەربازگە ئایدیۆلۆژییەکان رزگار بکرێت و بگوازرێتەوە بۆ سەكۆیەك  کە بەشداری لە داهاتووی هاوبەشدا بکات،  لەگەڵ چوونە دەرەوەی تیرۆریش لە بەرنامەی کاردا، سیاسەتی ناسنامە لاواز دەبێت و، یەکێتی و یەکگرتنی کۆمەڵایەتی بەهێزتر دێتە پێشەوە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار