سەرەڕای ئاگربەست و کۆنگرەی پەکەکە تورکیا بەردەوامە لە هێرشەكانی

11 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هەپەگە ڕایگەیاند، سوپای تورک بە چەکی قەدەغەکراو، تۆپ، هاوەن لە ئاسمانەوە هێرش دەکاتە سەر هەرێمەکانی زاپ، خواکورك، مەتینا و گارە.

ناوەندی ڕاگەیاندن و چاپەمەنیی هێزەکانی پاراستنی گەل (هەپەگە)، سەبارەت بە هێرشەکانی سوپای تورک بۆ سەر هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا سەرەڕای ڕاگەیاندنی ئاگربەست و کۆنگرەی پەکەکە، ڕاگەیاندراوێکی بڵاوکردەوە.

هەپەگە لە ڕاگەیاندراوەکەیدا ئاماژەی بەوەکردووە، لە ١٧ و ١٨ـی ئایار تونێلەکانی گەریلا لە گۆڕەپانەکانی بەرخۆدانی هەرێمی مەتینا جارێک بە تەقەمەنی قەدەغەکراو و هەرێمی گارە جارێک بە فڕۆکەی جەنگی بۆردوومان کراون.

باسی لەوەشکردوە، لە ١٣ تا ١٨ـی ئایار تونێلەکانی گەریلا لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ دوو جار و لە هەرێمی مەتینا سێ جار، هەوڵی هێرشکردنیان داوە بە حەفارە و هەوڵەکانیان تێکشکێندراوە.

دەشڵێن، ڕۆژانی ١٤ و ١٨ـی ئایار، گۆڕەپانەکانی هەرێمی خواکورک، هەرێمی گارە، هەرێمی مەتینا و هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لەلایەن دەوڵەتی تورکەوە بە هاوەن تۆپباران کراون.

لە بەردەوامیدا باسی لەوەشکردووە، لە نێوان ١٥ و ١٨ـی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ و هەرێمی مەتینا، سوپای تورک هەوڵیاندا شەڕبگێڕن بە هێزەکانمان و بەم ئامانجە بانگەوازییان دەکرد، گەریلاکانی ئازادیی کوردستان لە چوارچێوەی مافی پاراستینی ڕەوادا بە تەکنیکی تایبەتی خۆی وەڵامی هێرشەکانیان دایەوە.

زانیاریی بەرفراوانی وەڵامدانەوەی گەریلا بەم شێوەیە؛

١٦ـی ئایار لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی بەهاریی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکنیک گورز لە ئامانجێک درا، کە لە پێگەی هێرشکردندا بوو؛ ئۆتۆمیبلێکی زرێپۆش و سیستەمێکی چەکی کۆرکووت لەناوبردران؛ گورزیش لە ئۆتۆمبێلێکی جۆری کریپی درا.

١٦ـی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکنیک گورز لەو ئامانجانە درا، کە لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی سەرگەلێ لە پێگەی هێرشکردندا بوون و هاوکات گورز لە حەشارگەیەک درا.

١٨ـی ئایار لە هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ بە تەکنیک گورز لە حەفارەیەک، تۆپهاوێژێک و چەکێکی قورس درا، کە لە هێرشکردنە سەر تونێلەکانماندا بوون لە گۆڕەپانی بەرخۆدانی گردی ئامێدی.

هەروەها هەپەگە لە کۆتاییشدا دەڵێت: لە ٢٩ـی ئایاری ٢٠٢٥دا لە دەوروبەری گوندی موسی لە سنووری ماکوی، وڵاتپارێزی هێژا تاهیر ئاشرون لە ماڵی حوسەین بەکی لە هۆزی ساکی بەهۆکاری ڕوداوێک گیانی لە دەستدا، بەهۆی ئەوەی تاهیر ئاشرونی هێژا بە هەڵە و لە ئەنجامی ڕوداوێکدا گیانی لە دەستدا، زۆر نیگەران بووین، هاوخەمی خۆمان بۆ بنەماڵەی دڵسوتاویان دەردەبڕین، با گەلەکەمان، هۆزی ساکی وڵاتپاریز و بنەماڵەی هێژای ئاشرونمان بزانن هیچ دژایەتی و نەیارێتییەک لە نێوان ئێمە و تاهیر ئاشرودا نییە و بە هیچ جۆرێک بە ئامانج نەگیراوە، شتەکە لە ئەنجامی ڕوداوێکەوە ڕوویدا، جارێکی دیکە سەرەخۆشی خۆمان لە بنەماڵەی ئاشرون، کە ڕۆڵەکەیان لە دەستدا و ماڵی حوسەین بەکی دەکەین.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار