موراد قەرەیلان: باوەڕمان بەو هەنگاوە هەیە کە ئۆجەلان پەرەی پێداوە 

3 مانگ لەمەوپێش



 

کۆنگرەی ١٢ـەمینی پەکەکە لە ڕۆژانی ٥-٧ـی ئایاردا لە دوو گۆڕەپانی هەرێمەکانی پاراستنی مەدیا هاوتەریب بە یەکدی ئەنجام درا، لە کۆنگرەکەدا بڕیاری کۆتایهێنان بە ڕێبازی تێکۆشانی چەکداری درا، لە کۆنگرەکەدا موراد قەرەیلان ئەندامی کۆمیتەی بەڕێوەبەریی پەکەکە لەسەر چەندین بابەتی گرنگ هەڵسەنگاندنی کرد.

هەڵسەنگاندنەکانی موراد قەرەیلان بەم شێوەیەیە:

“شتی هەرە باش لەم قۆناغە گرنگەدا یەکدەستی و یەکهەڵوێستییە، وانەمان لە ئەزموونەکانی ساڵانی ٢٠٠٢-٢٠٠٤ وەرگرتووە، وێڕای کەموکوڕییەکان بە گوێرەی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ نزیکبوونەوەیەک لەئارادایە، لە سەردەمی نوێدا دەمەوێت زیاتر تێبگەم، لەو باوەڕەدام ڕووناکی هێڵی ڕێبەر ئاپۆ دەمانگەیەنێت بە ئامانج، دەبینین ڕێبەر ئاپۆ بەوپەڕی مۆراڵ بەرزی و بڕیاردارییەوە دەستی داوەتێ، ئەوکاتە شتەکان لە جێگەی خۆیەتی، لە هەر ساتێکی تێکۆشانماندا زۆر باش دەزانم گەر ڕێبەر ئاپۆ لە بابەتێکدا دڵنیایەتی نەبێت، ئەوە ناچێتە ئەو کارەوە، بۆیە ڕێبەر ئاپۆ لەم پرۆسەیەدا دڵنیایە، کەواتا مسۆگەرە، هەربۆیە ئێمەش باوەڕمان پێیەتی، پەیوەست بە دەوڵەتی تورکەوە ناتوانین باسی باوەڕ و متمانە پێبوون بکەین، پراکتیکی دەوڵەتی تورک لەبەرچاوە، بەڵام بە هەموو جۆرێک باوەڕمان بە ڕێ و ڕێبازی ڕێبەر ئاپۆیە.

هۆکاری یەکەم بارودۆخی کۆنژونکتوورییە، لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست، لەسەر خاکی کوردستان شەڕێکی چەکداری بەڕێوەدەچێت بۆ؟ هەڤاڵانیش ئەوەیان هێنایە سەرزمان، ڕێبەرێتیش ڕایگەیاند، چونکە شەڕی سێهەمی جیهانی لە هەرێمەکدا دەگێڕدرێت، لە ناوەڕۆکی خۆییدا ناوەندی ئەم شەڕەش کوردستانە، لەسەر خاکی کوردستان هیچ هێزێکی هاوشێوەی پەکەکە نییە، کە ئەوەندە ساڵ شەڕی کردبێت و بەرفروان بووبێت، دەرفەتی ئەمە هەیە، بە پوختی کەس ناتوانێت گەمارۆمان بدات، سەرکوتمان بکات و لەناومان بەرێت.

هۆکاری دووەم لە مانگی کانوونی دووەمی ئەمساڵدا کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی فەرماندەیی ڕێکخرا، ماوەی نۆ ڕۆژ بەردەوام بوو، لەم کۆبوونەوەیەدا گەیشتینە بڕیار و عەقیدە (شێوازی شەڕی تایبەتی خۆپاراستن)، هەموومان باوەڕمان بەمەیە، ئەم عەقیدەیە شتێکی ئاسایی نییە، ڕوانگەکانی شەڕی گەلی شۆڕشگێڕی ڕێبەر ئاپۆیە، هەروەها بە ئەزموونی ٤١ ساڵەی شەڕکردنمان ڕەخسێندراوە.

زۆر باوەڕمان بەو هەنگاوەیە کە ڕێبەر ئاپۆ پەرەی پێداوە، بەڵام گەر ناچاربین، بە عەقیدەی شەڕی نوێ باوەڕیشمان بە ئامادەکارییە، ئەمە دەمانگەیەنێت بە ئەنجام، بەڕاستی درەنگ دەکەوین، بەڵام گەر درەنگیش بێت، لە ئاستێکی کاریگەردا خاوەن هێزیین، ئیدی شەڕ بە ژمارە نییە، شەڕ بە تەکنیک و تاکتیک دەکرێت، هەموو ئەم تایبەتمەندییانەمان هەیە، لە پەکەکە و گەریلاکانی ئازادیی کوردستاندا تەکنیک و تاکتیک هەیە.

لە تاکتیکی داهێنانی شەڕی تونێلدا پسپۆی تەواومان هەیە، پێنج ساڵە هەڤاڵانمان بەڕێوەی دەبەن، شارەزایی هەیە، ئەزموونمان هەیە و قوربانی زۆمان داوە، واتە ئەم موعجیزەیەمان لە ئاڤاشین، مامڕەشۆ، گردی سوور؛ واتە لەو کاتانەوە بە ئەزموونمان گەیشتووین بە ئێستا، ئەزموونمان بونیادناوە.

لەلایەکی ترەوە لە هێزەکانماندا ڕۆحی فیدایی و ئاپۆچێتی بەهێزتربووە، نەک تەنها هەندێک لە هەڤاڵانی فیدایی و هێزە تایبەتەکان چالاکییەکی وەها دەکەن؛ وەک هەڤاڵان ڕووکەن و ساریا، ڕۆژهات و ئەرداڵ، ئاسیا و ڕۆژگەر، بەڵکو هەموو هەڤاڵێک لە گۆڕەپانەکانی شەڕی فیداییدان، ئەو چالاکییەی کە شەهید باگەر گەڤەر و ئەڤزەم لەگەڵ چوار هەڤاڵدا ئەنجامیان دا، بڕیاری فیداکارییە، شەڕزان و ئارینیش لەگەڵیان بوون، چوار هەڤاڵ بوون، ئەو ڕۆحە هەیە، ڕۆحییەت بڵند بووتەوە.

لە فەرماندەییدا دەتوانین نموونەی گابار بۆتان نیشان بدەین، فەرماندەی بەرخۆدانی قەڵای شەهید مونزور، واتە پێکەوە بەکارهێنانی تاکتیک و تەکنیک، چاودێری دووژمن بە پێی ئەو تاکتیکە پەرەی پێدراوە، واتە ئەم ئاستە لە هەڤاڵاندا دروست بووە، پەکەکە تەنها گەریلا نییە، پەکەکە گەلە، ملیۆنان کەسە، پەکەکە ئێستا لە سەردەمی زۆر بە هێزی خۆیدایە.

خاڵیکی دیکە دەستنیشان دەکەم، دووژمن بە تەکنیکە ئاسمانییەکان، دۆخی خۆی بەهێز کرد، بەڵام لە سەردەمی نوێدا بۆ پوچەڵکردنەوەی تەکنیک و هەواڵگری دووژمن، گەشتووین بە ئاستێک، هەم ئاستێکی تەکنیکی پەرەی سەند، بۆ نموونە خستنەخوارەوەی فڕۆکەی سیخوڕیی، بەوپێیەی ئێمە دەیزانین لە هەرێمەکە ئێران، تورکیا، ئیسرائیل دەتوانن ئەو کارە بکەن و ئێمەش چوارەمین، لە هەرێمەکەدا دەوڵەت هەیە ئەم تەکنیکەیان نییە و ناتوانن، بابەتی ئەوەی کە کێ داوویەتی و کێ نەیداوە شتێکی بێ بنەمایە، گەیشتوینەتە ئاستێک کە بتوانین لە تەکنەلۆژیای سەردەم بکۆڵینەوە، زیرەکی دەستکرد بخەینە خزمەتی شەڕەوە.

کچان و کوڕانی کوردی ئاپۆیی، ڕۆحی ئاپۆچێتی نەک تەنها لە فیداکارییدا بەڵکو لە ئافراندنیشدا گەیشتووەتە ئاستێکی کاریگەر، ئێستا دەتوانن پەرە بە تەکنەلۆژیای سەردەم بدەن، ئەمەش ڕاستییەکەیە، لە ساڵی ڕابردوودا بۆ شەڕی درۆن، درۆنی جۆراوجۆر کە دەتوانن ئامانجە دوورەکان بپێکن، ئاستێک بە دەستهێنراوە، هەموو ئەمانە لە کۆتاییەکاندا بەدی هاتوون، بێگومان ئەمە جێی ڕەخنەیە، دوو ساڵ لەمەوبەر ئەمەمان بە هەڤاڵانی پەیوەندیدار وت؛ ‘هەڤاڵ، دوای ئەوەی هەموومان شەهید دەبین، ئینجا پەرە بە تەکنەلۆژیا دەدەن!.’ چونکە زۆر درەنگ کەوت، بەڵام ئێستا ئەم دەرفەتە هەیە، پێشتر شەڕی ژێر زەوییمان نەبوو، لەسەر زەوی شەڕمان دەکرد.

پێشتر شەڕ فیدایانەی تیمە پسپۆرییەکان بەم ڕۆحییەت و تێگەیشتنەوە لە ئارادا نەبوو، پێشتر تەکنیکی ئاسمانی نەبوو دەشتوانین زیاتر پەرەی پێبدەین، پێشتر هێزەکانمان ئەزموونیان لەم ئاستەدا نەبوو، بەڵام ئێستا هەمانە، بەم پێیە دەتوانین لە سەرەمی نوێدا بە گوێرەی سەردەمی نوێ پەرە بە شەڕی گەریلایەتی سەدەی ٢١ بدەین.

ئێمە پابەندین بە هێڵ و ڕوانگەکانی ڕێبەر ئاپۆوە، هێڵی ڕێبەر ئاپۆ جێبەجێ دەکەین، ئەم کۆنگرەیە ئەم بڕیارە دەدات، بەڵام ئەگەر دەوڵەتی تورک سەرەڕای ئەمەش، پێداگری لەسەر توندوتیژی بکات ئەوا دەتوانین بەو زمانەی کە لێی تێدەگات وەڵامی پێویستی بدەینەوە، پێویستە هەمووکەسێک ئەمە بزانێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار