ئاڵدار خەلیل: بەڵگەنامەی دیدگای کوردی دەبێتە بنەمای دانوستان لەگەڵ دیمەشق

9 كاتژمێر لەمەوپێش



 

لەڕاپۆرتێکدا ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرز، بڵاویکردوەتەوە کە ئاڵدار خەلیل، سیاسەتمەداری دیاری کورد دەڵێت، پارتە کوردییەکانی سوریا بەمزوانە شاندێک دەنێرن بۆ دیمەشق بۆ گفتوگۆكردن لەسەر ئایندەی سیاسی ناوچەکەیان، لە چوارچێوەی  هەوڵەكانیان بە ئامانجی بەدەستهێنانی ئۆتۆنۆمی، سەرەڕای دژایەتی دەسەڵاتدارە ئیسلامییەکان نوێیەكانی سوریا. 

مانگی رابردوو گروپە کوردە رکابەرەکان لە سوریا، دیدگایەکی هاوبەشیان راگەیاند، كە داوای یەکخستنی ناوچە کوردییەکانیان دەكات وەک یەکەیەکی سیاسی و ئیداری لە چوارچێوەی سوریایەکی فیدراڵیدا، بە ئامانجی پاراستنی ئەو دەستکەوتانەی کورد بەدەستیهێناوە لە کاتی شەڕدا.

ئاڵدار خەلیل، ئەندامی ئەنجومەنی سەرۆکایەتی پارتی یەکێتی دیموکرات (پەیەدە)، هێزی باڵادەست لە باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، بە رۆیتەرزی وتووە: بەڵگەنامەی دیدگای کوردی دەبێتە بنەمای دانوستان لەگەڵ دیمەشق و شاندەكە نزیكە لە ئامادەبون بۆ گفتوگۆكردن لەگەڵ دیمەشق. 

بەڵام رەنگە روبەڕروی هەندێک زەحمەتی ببینەوە، چونکە هەڵوێستیان هێشتا توندە.
خەلیل، ئەو هەنگاوانەی كە دیمەشق لە رابردودا گرتویەتیەبەر بە تاکلایەنە وەسف کرد، وتيشى: بەڵام ئێمە بەدوای گفتوگۆ و بەشداریکردندا دەگەڕێین.

لەدوای کوشتنی بە کۆمەڵی ئەندامانی کەمینەی عەلەوییەکان لە مانگی ئازاری ساڵی رابردوو لەلایەن چەکدارە ئیسلامییەکانەوە لە ناوچەی کەنارەکانی رۆژئاوای سوریا، داواكارییەكان بۆ دەسەڵاتی فیدراڵی لە سوریا پەرەیسەندووە و، بەشێک لە عەلەوییەکانیش داوای حوکمڕانی ناناوەندێتی دەکەن.

خەلیل دەشڵێت، رۆڵی ئەو هێزە ئەمنییانەی کورد سەرکردایەتیان دەكات دەستەبەرکردنی ئاسایش و سەلامەتی ئەم ناوچەیەیە، ئەگەر ئەمە لە رووی دەستوری و یاسایی و سیاسییەوە گەرەنتی نەکرێت، ئەوا گفتوگۆکردن لەسەر پرسی چەک بێهودە دەبێت.

پێشبینیش دەکات ئەو هەنگاوەی پەکەکە کاریگەری لەسەر هەڵوێستی تورکیا هەبێت سەبارەت بە سوریا.

وتیشی: تورکیا بوونی پارتی كرێكارانی كوردستان و ئەو گروپانەی كە نزیك لێوەی، كردووەتە بیانوو بۆ هێرش بۆ سەر باکوری رۆژهەڵاتی سوریا، چیتر تورکیا پاساوێکی نامێنێت بۆ هێرشکردنە سەر ناوچەکەمان.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار