دوو گەنجی سلێمانی لە سنووری نێوان ئێران-تورکیا کوژران

10 كاتژمێر لەمەوپێش



سەرچاوەیەک رایگەیاند، لە سنووری ئێران و تورکیا تەقە لە ژمارەیەک کۆچبەر کراوە و بە هۆیەوە دوو گەنجی کورد کوژران، کە خەڵکی سلێمانین.

یەکێک لەو کۆچبەرانەی کە تەقەیان لێکراوە وتى، ژمارەمان 15 کۆچبەر بووە و ویستوومانە لە سنووری ئێرانەوە بچینە تورکیا و لەوێشەوە بۆ ئەوروپا.

ئاماژەی بۆ ئەوەش کرد، لە کاتی پەڕینەوە لە سنووری ئێرانەوە بۆ تورکیا، لە لایەن هێزێکی ئەمنیی تورکیاوە تەقەمان لێکراوە و بەو هۆیەوە دوو کەسمان کوژراون کە خەڵکی سلێمانین.

ئەو سەرچاوەیە گوتیشی، دەمانەوێت کەسوکاریان ئاگادار بکرێنەوە لە رووداوەکە و لە ئێستادا تەرمی ئەو دوو گەنجە لە پزیشکی توێکاری وانە.
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار