ئیداره‌ی خۆسه‌ر: سازش له‌سه‌ر فره‌یی و لامه‌ركه‌زیی سووریا ناكه‌ین

2 ڕۆژ لەمەوپێش
ڕاوێژكارێكی ئیداره‌ی خۆسه‌ر ئاماژه به‌وه ده‌كات، سازش له‌سه‌ر فره‌یی و لامه‌ركه‌زیی سووریا ناكه‌ن، چونكه تاكه چاره‌سه‌ری دیموكراسییه بۆ كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته.
دووشه‌ممه، 26ـی ئایاری 2025، چیا كورد، ڕاوێژكاری ئیداره‌ی خۆسه‌ر له ڕۆژئاوای كوردستان ڕایگه‌یاندووه، سازش له‌سه‌ر فره‌یی و لامه‌ركه‌زیی بۆ به‌ڕێوه‌بردنی سووریای نوێ ناكه‌ن، چونكه تاكه چاره‌سه‌ره بۆ كێشه‌كانی ئه‌و وڵاته.
هاوكات ئاماژه‌ی به‌وه كردووه، فره‌یی ڕووخساری كۆمه‌ڵگه‌ی سوورییه و ناكرێت یه‌ك سیسته‌می سیاسی قۆرخی هه‌موو ده‌سه‌ڵاته‌كان بكات و دان به تایبه‌تمه‌ندی ناوچه و پێكهاته جیاوازه‌كان نه‌نێت.
چیا كورد جه‌ختی كردووه‌ته‌وه، ئه‌م پرسه له پرسه بنه‌ڕه‌تی و سه‌ره‌كییه‌كانی دانوستانه‌كانیان ده‌بێت له‌گه‌ڵ حكوومه‌تی نوێی سووریا و ده‌ستبه‌رداری نابن و سازشی له‌سه‌ر ناكه‌ن.
ئه‌م لێدوانانه‌ی چیا كورد هاوكاته له‌گه‌ڵ ئاماده‌كارییه‌كانی شاندی كورد بۆ سه‌ردانیكردنی دیمه‌شق و ته‌واوكردنی دانوستانه‌كانیان له‌گه‌ڵ ده‌سه‌ڵاتی نوێی سووریا.
ئیلهام ئەحمەد، هاوسەرۆکی لیژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر، لە کۆنفرانسی یۆنان، کە بە ناونیشانی 'دۆزی کورد و پێشهاتەکانی ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست' بەڕێوە چوو، ڕایگەیاند "ئەگەر هەیە سووریا ڕووبەڕووی قەیرانێکی گەورەتر ببێتەوە؛ دەسەڵاتدارانی سووریا بە تاکلایانانە بڕیارەکان دەدەن و هەماهەنگیی لەگەڵ گەل ناکەن و ئیرادەی خەڵکیان پشتگوێ خستووە."
ئیلهام ئەحمەد، ڕاشیگەیاند، ئەگەر حکوومەتی سووریا لەسەر شێوازی حوکمی مەرکەزیی سوور بێت، وڵات ڕووبەڕووی شەڕێکی گەورەی ناخۆیی دەبێتەوە. گوتیشی: دەبێت، سیستەمێکی دیموکراتیی فراوان هەبێت و سەرجەم پێکهاتەکان کۆ بکاتەوە.
هەینی 23ـی ئایاری 2025، ئاڵدار خەلیل، ئەندامی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی پارتی یەکێتیی دیموکرات (پەیەدە) بە ئاژانسی هەواڵی ڕۆیتەرزی ڕاگەیاند: شاندێکیان ئامادەکاری دەکەن بۆ ئەوەی بەم نزیکانە سەردانی دیمەشق بکەن.
هەروەها گوتیشی: دیدگای کوردی دەبێتە بنەمای دانوستان لەگەڵ دیمەشق، بۆ ئەمەش ڕووبەڕووی ئاستنەگی زۆر دەبینەوە، چونکە حکوومەتی سووریا هێشتا بە تەواویی جێگیر نەبووە.
ئاژانسی ڕۆیتەرز ئاماژەی به‌وه‌شدا بوو، شاندەکە بە مەبەستی دانوستان لەبارەی داهاتووی سووریا و ئامانجەکەیان بۆ هەرێمێکی سەربەخۆ دەچنە دیمەشق.
