چوارچێوەی هەماهەنگی لەبارەی هەڵبژاردن لە بڕیارێکی پاشگەزدەبێتەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



چوارچێوەی هەماهەنگی دەڵێت: لە سەرانسەری عێراق بە لیستی جیاواز بەشداری لە هەڵبژاردنەكانی عێراق.

چوارچێوەی هەماهەنگی، لە راگەیەندراوێکدا ئاماژە بەوەدەكات: لەسەر بنەمای بڕیارەکەی پێشوی، بە لیستی جيا بەشداری لە هەڵبژاردنەكان دەكات لەسەرانسەری عێراق. 

ئەو راگەیەندراوە لەكاتێكدایە،  ئێوارەی رۆژی دووشەممە 26ی ئایاری 2025، دوای كۆبونەوەی ئاسایی خۆی، راگەیەندراوێكی بڵاوكردەوەو تیایدا ئاماژەی بەوەكردبوو، بەنیازە بە یەك لیست  لە پارێزگاکانی دیالە و سەڵاحەدین و نەینەوا، بەشداری هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق بكات، كە بڕیارە رۆژی 11 تشرینی دووەمی 2025 بەڕێوەبچێت.

چوارچێوەی هەماهەنگیی دەشڵێت: بڕیار دەدات بە چەندین لیست بەشداری لە هەڵبژاردنەکانی داهاتوودا بکات و لە دوای کۆتاییهاتنی هەڵبژاردن بگەڕێتەوە بۆ یەک هاوپەیمانیی پەرلەمانی لە ژێر ناوی چوارچێوەی هەماهەنگی.

چوارچێوەی هەماهەنگی لە لانیکەم 10 لایەنی سیاسی شیعە پێکدێت و پێکهێنەر و پاڵپشتی سەرەکی حکومەتی عێراقن، بۆ هەڵبژاردنی داهاتووش بە زیاتر لە شەش لیست بەشداریی هەڵبژاردن دەکەن، بەڵام ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە لە دیالە، سەڵاحەددین و نەینەوا سەرجەمیان بە یەک لیست دادەبەزن.

چوارشەممە، 9ـی نیسانی 2025، نووسینگەی ڕۆژنامەوانیی محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆک وەزیرانی فیدراڵ بڵاوی کردووەتەوە، ئەنجوومەنی وەزیران بە زۆرینەی دەنگ، 11-11-2025ـی وەکوو ڕۆژی هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمانی عێراق دیاری کرد.

جومانە غەلای، گوتەبێژی کۆمیسیۆنی باڵای سەربەخۆی هەڵبژاردنەکانی عێراق ڕاگەیاند، کۆمیسیۆن ئامادەیە هەڵبژاردنی داهاتووی پەرلەمان لەو وادەیەی لەلایەن ئەنجوومەنی وەزیرانەوە دیاریکراوە، بەڕێوە ببات. 

ئەمە لە کاتێکدایە، سێشەممە، 08-04-2025، هاوپەیمانیی چوارچێوەی ھەماھەنگی شیعەكان لە ڕاگەیەندراوێكدا جەختی لەوە کردەوە "پێویستە ھەڵبژاردنی داھاتووی پەرلەمانی عێراق لە وادەی دیاریكراوی خۆیدا كە مانگی ئۆكتۆبەری ئەمساڵە، بەڕێوە بچێت."

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار