بەرپرسێکى هەسەدە: هەینی داهاتوو شاندێکی ڕۆژئاوا دەچنە دیمەشق

دوێنێ



 

ئەبو عومەر ئیدلیبی، فەرماندەی هێزەکانی باکووری دیموکرات، سەر بە هێزەکانی هەسەدە، رایگەیاند، رۆژی هەینی شاندێکی رۆژاڤا دەچێتە دیمەشق، ئامانجی سەردانەکەش پابەندبوونە بە رێککەوتنەکەی مەزڵوم عەبدی، فەرماندەی هەسەدە لەگەڵ ئەحمەد شەرع، سەرۆکی راگوزەری سوریا.

ئەبو عومەر ئیدلیبی لە فەیسبووک نووسیویەتی، سەردانی شاندەکەی رۆژاڤا بۆ دیمەشق، هەنگاوێکی گرنگە بە ئاڕاستەی سەقامگیریی سوریا و یەکڕیزیی وڵاتەکە.

پێشتر رۆژاڤا و دیمەشق رێککەوتنێکی هەشت خاڵییان واژۆکردووە، یەکگرتنی ئیدارەی رۆژاڤا لەگەڵ دیمەشق و رێکخستنەوەی هەسەدە لە چوارچێوەی وەزارەتی بەرگریی سوریا بەشێکن لە خاڵەکانی رێککەوتنەکە، کە دەبێت تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ جێبەجێ بکرێن.


ئەمەش لەکاتێکدایە دوێنێ سەرکردەیەکی دیاری کورد وتی داواکاری فرەیی لامەرکەزی لە سیستەمی سیاسی ئەو وڵاتەدا "ناتوانرێت دەستبەرداری بێت".

ئەو بەرپرسە کوردە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێت لەلێدوانێکیدا بۆ  ئاژانس فرانس پرێس، جەختی لەوە کردەوە کە "سوریایەکی لامەرکەزی، فرەیی، دیموکراسی چارەسەری ئایدیاڵە بۆ هەموو ئەو پرسە هەڵپەسێردراوانەی ئێستا هەن".

هەروەها بڕوای خۆی دەربڕیوە پێویستە لەداهاتوودا هەمەڕەنگى کۆمەڵگای سوریا لەبەرچاووبگرێت و ئەو سیستەمە سیاسییەى دادەنڕیت لایەنە زلهێزەکان قۆرخى نەکەن دان بە تایبەتمەندی ناوچە و پێکهاتەکاندا بنرێت، ئەمەش بەپێی ئاژانس فرانس پرێس.

هاوکات ئەو بەرپرسە باڵایەى کوردى ڕۆژئاواى کوردستان ئاماژەی بەوەشکردوە، "ئەم پێشنیازە یەکێک دەبێت لە پرسە بنەڕەتییەکان بۆ دانوستان و ناتوانرێت دەستبەرداری لێبکرێت".

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار