ئاڵوگۆڕى دیلەکانى گەڕەکە کوردیەکانى حەلەب و حکومەتى دیمشق دواخرا

دوێنێ



 

بەپێى خاڵێکى ڕێککەوتننامەکەى نێوان ئەنجومەنی گشتیی گەڕەکەکانی شێخ مەقسوود و ئەشرەفییە لە حەلەب لەگەڵ دەسەڵاتی دیمەشق، دەبووایە ئەمڕۆ قۆناغى دووەمى دیلەکانى نێوانیان لەدواى ٥٥ڕؤژ دواخستنى ئاڵوگؤربکەن، بەڵام بە هۆکارێکی نادیار ئاڵوگۆڕەکە دواخرا.

دوای پەنجا و پێنج ڕۆژ لە ئازادکردنی وەجبەی یەکەم، ئەمڕۆ هەردوولا گەیشتنە فۆرمولێک کە ڕێگەی بۆ جێبەجێکردنی وەجبەی دووەمی ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان خۆشکرد. 

شوێنی ئاڵوگۆڕەکە بۆ دەروازەی ئەلجەزیرە دانرابوو، کە دەکەوێتە لێواری باشووری گەڕەکی شێخ مەقسوود و بەرەو باقی شاری حەلەب دەڕوات. بەڵام بە هۆکارێکی نادیار ئاڵوگۆڕەکە دواخرا.

ئەم دواخستنە لە کاتێکدایە کە چاوەڕوانییەکی زۆر لەلایەن کەسوکاری زیندانییەکان و کەسوکارەکانیانەوە کراوە، کە بە هیوای گەڕانەوەی ئازیزانیان لەم ڕۆژەدا بوون.

هەر لە چوارچێوەی ئەو رێککەوتنەکەدا، سێی نیسانى ڕابدوو، بڕگەی ئازادکردنی بەندکراوانی هەردوولا جێبەجێ کرا و 146 بەندکراوی هێزە کوردییەکان و 97 بەندکراوی سەر بە دەسەڵاتی دیمەشق ئازاد کران.

ڕۆژی 1ی نیسانی 2025 ڕێککەوتنێک سەبارەت بە گەڕەکی شێخ مەقسوود و ئەشرەفیە، لەنێوان ئەنجوومەنی گشتی گەڕەکەکان و دەسەڵاتدارانی دیمەشق واژۆ کرا. ڕێککەوتنەکە 14 بڕگەی سەرەکی لەخۆدەگرێت کە بریتین لە پەرەپێدانی پێکەوەژیان و پاراستنی دانیشتوان و ڕێگریکردن لە دەرکەوتنی چەکداری و ڕێکخستنی ئاسایشی ناوخۆ. هەروەها ڕێککەوتنەکە پێکهێنانی لیژنە بۆ جێبەجێکردنی بڕگەکان و ئاسانکاری هاتووچۆ و هاتووچۆ لەخۆ دەگرێت.

لە مادەی دوازدەهەمی ڕێککەوتنەکەدا هاتووە "هەردوولا بەندیخانەکانی پارێزگای حەلەب پاک دەکەنەوە و هەموو ئەو زیندانیانەی دوای ڕزگاربوونیان بەدیل گیراون، ئاڵوگۆڕی پێدەکەن".

گەڕەکی شێخ مەقسوود لە شاری حەلەب زۆرینەی دانیشتوانەکەی کوردن؛ ئەوەش وایکردووە ‌ئەو گەڕەکە لەبەردەم پەلامار و هێرشی بەردەوامی گروپە تیرۆریستی و میلیشیاییە جیاوازەکانی سوریادا بێت.

لە سەرەتای دەستپێکردنی شەڕی ناوخۆی سوریاوە گەڕەکی شیخ مەقسوود لەلایەن یەکینەکانی پاراستنی گەل (یەپەگە)ەوە کۆنترۆڵکراوە. بەپێی ئامارە نافەرمییەکان ژمارەی دانیشتوانی شێخ مەقسوود بە 30 هەزار کەس دەخەمڵێنرێت کە زۆرینەیان کوردن. 

جوگرافیای شێخ مەقسوود جیاوازە لە ناوچە کوردنشینەکانی دیکەی سوریا، چونکە ناوچەیەکی دابڕاوە لە ناوچە کوردییەکانی دیکە؛ واتە بە پێکهاتەکانی جگە لە کورد دەورە دراوە، ئەوەش هۆکار بووە بۆ ئەوەی بەردەوام دۆخی شێخ مەقسوود قورس و ناسەقامگیربێت.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار