لیژنەی دارایی: فەرمانبەر تەمەنی شەست ساڵ تەواوبكات ئەوکات خانەنشین بكرێت

دوێنێ



 

لیژنەی دارایی پەرلەمانی عێراق، هۆشداری دەداتە دامەزراوە و دەزگا حکومییەکان لە پێشخستنی هەر جۆرە مامەڵەیەكی خانەنشینی پێش ئەوەی فەرمانبەر تەمەنی شەست ساڵی تەواوبكات، جەختیشیدەكاتەوە، هەر سەرپێچییەک لەو تەمەنەدا، پێشێلکارییەکی یاسایی روونە و پێویست بە لێپرسینەوە دەکات.

جەمال کۆچەر، ئەندامی لیژنەكە بە رۆژنامەی "الصباح"ی راگەیاندووە: تەمەنی یاسایی بۆ خانەنشینكردن بەپێی یاسای کارپێکراو، تەواوكردنی شەست ساڵە، هیچ لایەك مافی ئەوەی نییە پێش ئەم بەروارە فەرمانبەر رەوانەی خانەنشینی بكات، کە بە وردی لەڕووی رۆژ و مانگ و ساڵەوە هەژمار دەکرێت.

ئاماژەی بەوەشکرد: هەندێک لە دەزگاکانی حکومەت تەمەنی خانەنشینی لەخۆیانەوە شرۆڤە دەكەن، ئەوەش دەبێتە هۆی شێواندنی کارگێڕی و وەزیفی لەناو دامەزراوەکاندا. 
داواشیكرد بە توند پابەندبون بە یاسا و مافەکانی فەرمانبەران بە تەواوی زامن بكەن.

جەمال كۆچەر، جەختی لە گرنگی توندکردنەوەی چاودێریکردنی جێبەجێکردنی رێنماییەکانی خانەنشینی کردەوە، بۆ دڵنیابون لە جێبەجێکردنی یاساکە بە شێوەیەکی دادپەروەرانەو، بەفیڕۆنەدانی مافی فەرمانبەران یان دامەزراوەکان روبەڕوی لێپرسینەوەی یاسایی بكەن.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار