ئاکەپە و دەمپارتی لە سەر وردەکاری هەمواری یاسای ​​​​​​​سزاکان نەگەشتنە ڕێککەوتن

دوێنێ



 

هەمواری یاسای سزاکان کە پێشبینی دەکرا پێش جەژنی قوربان ببرێتە پەرلەمان و پەسەند بکرێت، بەهۆی ڕێکنەکەوتنی ئاکەپە و دەمپارتی بۆ وەرزی یاسادانانی نوێ دوادەخرێت.

لە کۆبونەوەی نێوان ئاکەپە و دەمپارتی لە سەر وردەکاری پڕۆژە یاسای سزاکان نەیانتوانی بگەنە ڕێککەوتن، هەمواری یاساکە وەک ئەوەی دەمپارتی پێشنیازی کردبو،  400 هەزار زیندانی لە سەرتاسەری تورکیادا لێی سودمەند دەبون و نزیکەی 60 هەزار زیندانی دۆسیەی کوردیش ئازاد دەکران. 

هەرچەندە دوای کۆبونەوەکە هەردولا بە ئەرێنی وەسفیان کرد، بەڵام سەزای تەمەلی ئەندامی شاندەکە ڕایگەیاند، گفتوگۆی هەمەلایەنەیان لەسەر پاکێجی دادوەری و کاری کۆمیسیۆن و پرۆسەی دیموکراتیکردنی تورکیا ئەنجامداوە و کۆبونەوەکەش لە کەشێکی دۆستانەدا بوە.

بە گوێرەی زانیارییەکان، ئاک پارتی دژی ئەو بەندەی هەمواریی یاساکەیە کە سزاکان بۆ تاوانی ڕێکخراو سوک دەکات، بەهانەی بۆ ئەوەش ئەوەیە کە سزادراوانی گولەنییەکان لێی سودمەند دەبن. 

سەزای تەمەلی، سەبارەت بە یاسای سزاکان وتی، بەشێک لە گۆڕانکارییەکانی یاسای سزاکان کە جەماوەر پێشبینیان دەکرد ڕوویان نەدا.

حکومەتیش دەڵێت: هیچ شیکارییەکی کاریگەر نەکراوە و بەو هۆیەوە گۆڕانکارییەکان تا وەرزی یاسادانانی پایز دوادەکەون.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار