ئەردۆغان: هەسەدە كات دەکوژێت

23 كاتژمێر لەمەوپێش
سهرۆكی توركیا هۆشداریی دهداته هێزهكانی سووریای دیموكرات کە هێشتا بەردەوامن لەسەر تاکتیکەکانی کاتکوشتن، پێویستە دەستبەرداری ئەمە بن سستی له جێبهجێكردنی ڕێككهوتنهكهی لهگهڵ دیمهشق نهكات بۆ تێكهڵاوبوونی به هێزی فهرمی سووریا.
لە وتەیەكیدا لەناو فڕۆكەدا بۆ رۆژنامەنوسان لەكاتی گەڕانەوەیدا لە ئازەربایجان، رەجەب تەیب ئەردۆغانی سەرۆكی توركیا وتى: پێویستە یەکپارچەیی خاکی سوریا، پێکهاتەی یەکگرتوویی و یەکێتیی نیشتمانییەکەی بپارێزرێت. پێشتر ڕامانگەیاندبوو بە ئەرێنی پێشوازی لەو ڕێککەوتنە دەکەین کە کراوە، بەڵام دەبینین هێزەکانی سوریای دیموکرات (هەسەدە) هێشتا بەردەوامن لەسەر تاکتیکەکانی کاتکوشتن. پێویستە دەستبەرداری ئەمە بن. زۆر لە نزیکەوە چاودێریی جێبەجێ کردنی ئەو بڕیارانە دەکەین کە دەرکراون. ئەوەی گرنگە بەڵێنەکان بەپێی ئەو خشتەی کاتییەی لە ڕێککەوتنەکەدا هاتووە، جێبەجێ بکرێن. گفتوگۆکانمان لەگەڵ سەرکۆماری سوریا، بەڕێز ئەحمەد شەرع لەم چوارچێوەیەدا بوون.
سەرۆک کۆمارى تورکیا ئەوەشى خستەڕوو سوپاس بۆ خودا کێشە و گرفت لە پرۆسەی تورکیای بێ تیرۆردا بەدی ناکرێت (مەبەستی لە پرۆسەی ئاشتییە لەگەڵ كورد). پێشهاتەکان باش و لە ئاڕاستەیەکی ئەرێنییدا بەردەوامن. سەرەڕای چەند دەنگێکی ناشاز ئەو پەیامانای دەدرێن زۆر شیاو، ئەرێنی و بنیاتنەرن. بێگومان لە هەر قۆناغێکی نوێدا، لەگەڵ هیواکانماندا ئەرکیشمان زیاد دەکات.
ڕهجهب تهیب ئهردۆغان ههروهها ڕایگهیاندووه، دەستورێکی نوێ و مەدەنی بەڵێنێکە و بە گەلەکەمانمان داوە. پاشەکشە کردن لەمە نییە، دەمانەوێت دەقێک بێت کە خاڵی بێت لە شوێنەواری وەسایەت، رەوایەتیی دیموکراسی بەهێز بکات، ماف و ئازادییەکان بپارێزێت. لێرەدا بەدوای فراوانترین ڕێککەوتندا دەگەڕێین. بەداخەوە جەهەپە لەم پرسەشدا هەڵوێستی هەمیشەیی خۆی کە دەڵێت 'ئێمە نامانەوێت' نیشاندا. ئەگەر جەهەپەش هەڵوێستێکی ئاشتەواییانە بەیان بکات، ئێمە بۆچی لەگەڵیان کار نەکەین، کاردەکەین، بەڵام بەداخەوە هەڵوێستێکی لەو جۆرە جێگەی باس نییە.
ئێمە دەستووری نوێمان بۆ 86 ملیۆن هاووڵاتی دەوێت نەک بۆ تەیب ئەردۆغان
