شاندێکی ئیدارەی خۆسەری دیموکراتیک دەچنە دیمەشق

2 ڕۆژ لەمەوپێش
شاندێکی بەڕێوەبەرایەتیی خۆسەر بەرەو دیمەشق بەڕێکەوت و بڕیارە ئەمشەو لەگەڵ بەرپرسانی سووریا کۆببێتەوە.
شاندەکە لە حەوت کەس پێکدێت و فۆزا یوسف، ئەندامی دەستەی هاوسەرۆکایەتیی پەیەدە سەرۆکایەتیی دەکات.
لە چوارچێوەی هەوڵە بەردەوامەکان بۆ جێبەجێکردنی مەرجەکانی ڕێکەوتنی ١٠ی ئازار کە لە نێوان سەرکردایەتی هێزەکانی سوریای دیموکرات و دەسەڵاتدارانی دیمەشق واژۆکرابوو، پاشنیوەڕۆی ئەمڕۆ شاندێکی ئیدارەی خۆسەر بەرەو دیمەشق بەرەو دیمەشق بەڕێکەوتن و لەگەڵ بەرپرسانی ئیدارەى سوریا بۆ جێبەجێکردنی بڕیارەکا ن و گفتوگۆکردن کۆدەبنەوە.
بە گوێرەی زانیارییەکان، شاندەکە پێکهاتووە لە ئەندامانی ئەو لیژنەیەی کە لە 12ی نیسان پێکهێنراوە: فەوزە یوسف، عەبدولحەمید ئەلمەهباش، ئەحمەد یوسف، سەنحەریب بەرسووم، و سوزدار حاجی. وتەبێژی لیژنەکە بریتین لە مەریەم ئیبراهیم و یاسر سلێمان.
ئەم سەردانە دوابەدوای سێ کۆبوونەوەی هەماهەنگی دێت کە لە باکور و ڕۆژهەڵاتی سوریا بەڕێوەچوو- یەکەمیان لە ١٩ی ئازار، دووەمیان لە ١٢ی نیسان و کۆتایی هەفتەی ڕابردوو- لە کاتێکدا لایەنەکان هەوڵدەدەن گفتوگۆکان بەهێزتر بکەن و سەقامگیری لە ناوچەکەدا بە جێبەجێکردنی بڕگەکانی ڕێککەوتنی ١٠ی ئازار بەدەستبهێنن.
بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ شاندی ئیدارەی خۆسەر لەگەڵ دەسەڵاتدارانی دیمەشق وتووێژ بکەن.
