لەتیف ڕەشید و سودانی بۆ پرسى موچە و یاسای نەوت کۆدەبنەوە

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

سەرۆک کۆماری عێراق لەگەڵ سەرۆک وەزیرانی عێراق کۆبووە و گفتوگۆیان لەبارەی پابەندییە داراییەکانی نێوان حکومەتی فیدراڵی و حکومەتی هەرێم کردوە.

هەریەکە لە د. لەتیف رەشید و محەمەد شیاع سودانی دوپاتیان کردەوە، کە پێویستە چارەسەری ریشەیی بۆ پابەندییە داراییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بدۆزرێتەوە لە چوارچێوەی دەستوور و یاسادا.

ئەمڕۆ شەممە 31ی ئایاری 2025، محەمەد شیاع سودانی، سەرۆک وەزیرانی عێراق پێشوازی لە عەبدول لەتیف جەمال ڕەشید سەرۆک کۆماری عێراق کرد، لە کۆبوونەوەیەکدا کە تیایدا باس لە دیارترین پرسە سیاسی و ئابوورییەکانی ئێستا و پێشکەوتنی جێبەجێکردنی بەرنامەکانی حکومەت کرا.
 
نوسینگەی سەرۆك كۆمار دەڵێ لەبارەی ئەم بابەتانە گفتوگۆ كراوە، دۆزینەوەی چارەسەری ریشەیی لەچوارچێوەی دەستورو یاسا سەبارەت بە پابەندییە داراییەكان لەنێوان حكومەتی فیدراڵ و حكومەتی هەرێم بەپێی ئەوەی لە بڕیاری دادگای فیدراڵیدا هاتووە. 

هەروەها باس لە گرنگی دەركردنی یاسای نەوت و غاز، ئامادەكاریی بۆ هەڵبژاردنی ئایندەی پەرلەمان کراوە، لە کۆبوونەوەکەدا جەخت لە گرنگی یەکخستنی ڕیزە نیشتمانییەکان بۆ بەرزکردنەوەی سەقامگیری ئەمنی و کۆمەڵایەتی لە سەرتاسەری وڵات کرایەوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار