بۆ چارەسەری پرسی مووچە ئەمڕۆ عامری دێتە هەولێر

2 مانگ لەمەوپێش



 

رۆژنامەى شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، سەرۆکوزیرانى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد پەنا بۆ ئەو کەسایەتییە کاریگەرانە دەبات کە لە کوردەوە نزیکن.

بەگوێرەى رۆژنامەى شەرقلئەوسەت، سودانى نایەوێت گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بەرەو ئاڵۆزیی بڕوات، بە تایبەت لەم ساتەوەختەى پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراق، بۆیە دەیەوێت ئەو کەسانە بنێرێتە هەولێر کە نزیکن لە بەرپرسانی کورد، بەتایبەت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ئەم دواییە کە وەزیری دارایی بۆ فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى دروستکردووە.

میدیا عێراقییەکانیش باس لەوەدەکەن، هادی عامری بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ سەردانی هەولێر دەکات و دەیەوێت لەو رێگەیەوە بە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بڵێ مووچەى مانگی ئایار دەنێردرێت، بەڵام بەشێوەی قەرز کە دواتر لە بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.

رۆژنامەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هەندێک کەس و لایەنی سیاسی لە بەغداد پێداگریی دەکەن لەسەر سزادان و بڕینى مووچەى هەرێمى کوردستان لە بەرامبەر رادەستنەکردنى داهاتى ناوخۆ وەک پێویست.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار