پەرلەمانتارێكی عێراق: گرێبەستە نەوتیەكان كێشەكانی لەگەڵ بەغدا قوڵتر كردەوە

2 مانگ لەمەوپێش



 

عادل رکابی، پەرلەمانتاری فراكسیۆنی سادیقون، لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت: كێشەكانی نێوان بەغداد و هەرێم سیاسیە، چونكە یەكێك بیەوێت بگات بە چارەسەر.

ئایا كێشە بە كێشیەكی تر كەڵەكە دەكات، یان هەوڵی چارەسەركردنی خودی كێشەكە دەدات؟، دەشڵێت: گرێبەستە نەوتییەکانی ئەم دواییەی هەرێمی کوردستان لەگەڵ واشنتۆن واژۆیكرد، كێشەكانی لەگەڵ بەغداد قوڵتر كردەوە.

رکابی وتیشی: بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی پابەندکەرن بۆ بەغداد و هەولێر، بەڵام تا ئێستا هەرێم بڕیارەكەی دادگاكە رەتدەكاتەوە سەبارەت بە تەوتیكردنی مووچە.

ئەو پەرلەمانتارە، لە لێدوانێكدا بۆ كەناڵی " العهد" ئاماژەی بەوەشکرد: هەرێم پابەند نەبووە بە یاسای بودجە و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی، بەهۆی پابەندنەبوونەوە گەیشتن بەم ئەنجامە، تەنانەت پابەندبوون نییە بە رێككەوتنە سیاسیەكانیشەوە، ئەگەر هەرێم تەنها داهاتە نەوتییەكانی رادەست بكردایە زۆرینەی كێشەكانی چارەسەر دەبوون.

رۆژنامەى شەرقلئەوسەت بڵاویکردەوە، سەرۆکوزیرانى عێراق بۆ چارەسەرکردنى کێشەکانى نێوان هەولێر و بەغداد پەنا بۆ ئەو کەسایەتییە کاریگەرانە دەبات کە لە کوردەوە نزیکن.

بەگوێرەى رۆژنامەى شەرقلئەوسەت، سودانى نایەوێت گرژییەکانی نێوان هەولێر و بەغداد بەرەو ئاڵۆزیی بڕوات، بە تایبەت لەم ساتەوەختەى پێش هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەى عێراق، بۆیە دەیەوێت ئەو کەسانە بنێرێتە هەولێر کە نزیکن لە بەرپرسانی کورد، بەتایبەت بۆ چارەسەرکردنى کێشەى ئەم دواییە کە وەزیری دارایی بۆ فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستانى دروستکردووە.

میدیا عێراقییەکانیش باس لەوەدەکەن، هادی عامری بۆ هەمان مەبەست ئەمڕۆ سەردانی هەولێر دەکات و دەیەوێت لەو رێگەیەوە بە بەرپرسانى هەرێمى کوردستان بڵێ مووچەى مانگی ئایار دەنێردرێت، بەڵام بەشێوەی قەرز کە دواتر لە بەشە بوودجەی هەرێمی کوردستان دەبڕدرێت.

رۆژنامەکە ئاماژەى بۆ ئەوەشکردووە، هەندێک کەس و لایەنی سیاسی لە بەغداد پێداگریی دەکەن لەسەر سزادان و بڕینى مووچەى هەرێمى کوردستان لە بەرامبەر رادەستنەکردنى داهاتى ناوخۆ وەک پێویست.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار