ئەحمەد تورک: هەمواری یاسای سزاکانی حکومەتی تورکیا بێ هیوای کردین

2 ڕۆژ لەمەوپێش
ئەحمەد تورک، ئەندامی شاندی ئیمراڵی، رەخنەی توندی لە هەمواری یاسای سزاکانی حکومەتی تورکیا گرت و رایگەیاند، لە ئاست چاوەڕوانییەکانیاندا نەبوە و بێهیوای کردون.
ئەحمەد تورک، سیاسەتمەداری دیاری باکوری کوردستان و ئەندامی شاندی ئیمرالی لەمیانی بەشداریکردنی لە پانێلێکدا لە ماردین وتی: پرۆسەی ئاشتی تاکو ئێستا وەک پێویست بەرەوپێش نەچوە، بەتایبەت هەمواری یاسای سزاکان کە پێشکەشی پەرلەمانی تورکیا کراوە لە ئاست چاوەڕوانییەکانیاندا نەبوە.
وتیشی: ئەگەر تورکیا لەپرۆسەی ئاشتیەدا لە ئاستی چاوەروانکراو بەشداری نەکات دۆڕاو دەبێت، چونکە هەموان لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی دانیان بەوە ناوە کە ئەو هەنگاوانەی کە کورد گرتویەتیەبەر مێژویی بوە.
ئەحمەد تورک لە بارەی چەکدانانی هێزەکانی ڕۆژئاوای کوردستانیش وتی، ئەو هێزە چەکدارەی کە ئەمڕۆ کورد پێکیانهێناوە تەنها ئامانجی بەرگریکردنە لە خۆیان و ئەمڕۆش هەڕەشەی داعش هەر هەیە، وتیشی، ئەگەر ئەمڕۆ ئەو هێزانە چەکەکانیان، ئەوە بەو مانایە دێت کە دەیان هەزار چەکداری داعش کە لە کەمپێکی وەک هۆڵ دەستبەسەرن دوبارە دەست بە چالاکی دەکەنەوە.
