هەرێم کەمال ئاغا: چاوەڕوانین سبەینێی بڕیار لەمووچەى فەرمانبەران بدرێت

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

بڕیارە سبەی ئەنجوومەنى وەزیرانى عێراق کۆببێتەوە و، سەرۆکی فراکسیۆنی یەکێتی لە ئەنجوومەنی نوێنەران دەڵێت، چاوەڕوانن ئەنجوومەنی وەزیران بڕیارێک لەبارەى مووچەوە بدات.

هەرێم کەمال ئاغا، سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتی لە ئەنجوومەنى نوێنەرانى عێراق  ڕاگەیاند، هەموو لایەنەکان لە هەوڵدان بۆ ئەوەى بەغداد بەر لە جەژنى قوربان مووچەیەک بۆ فەرمانبەرانى هەرێمى کوردستان بنێرێت.

گوتیشى، سبەى ئەنجوومەنى وەزیرانی عێراق کۆدەبێتەوە و یەکێک لە ئەگەرەکان ناردنى یەک مووچەیە بە قەرز، تاوەکو رێگەچارەى یاسایی بۆ کێشەى مووچە دەدۆزرێتەوە.

سەرۆکى فراکسیۆنى یەکێتى ئاماژەى بۆئەوەشکرد، تاوەکو ئێستا وادەى کۆبوونەوەى سەرۆکى فراکسیۆنەکان و سەرۆکوەزیرانى عێراق لەسەر مووچە دیاریینەکراوە، کە فراکسیۆنەکان لە 29ـی ئایار داواى کۆبوونەوەیان لە سەرۆکوەزیرانى عێراق کردووە.

رۆژى 28ـی ئایار، تەیف سامى وەزیرى دارایی فیدراڵ، بەنووسراوێک حکومەتى هەرێمى کوردستانى ئاگادارکردەوە بەگوێرەى بودجەى سێ ساڵەى عێراق، هەرێمى کوردستان لە سەدا 12.67ـی پشکی خۆی لە بودجە وەرگرتووە و هیچ تەرخانێکی دارایی بۆ مووچە نەماوە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار