پەروین بوڵدان دەبێتە جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا

2 ڕۆژ لەمەوپێش



 

دەم پارتی بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا، پەروین بوڵدان پەرلەمانتاری وانی هەڵبژارد.

نووسینگەی راگەیاندنی پارتی یەکسانیی و دیموکراسیی گەلان "پارتی دەم" رایگەیاند، فراکسیۆنی پارتەکەیان بەشێوەی داخراو کۆبووەتەوە و بڕیاریانداوە پەروین بوڵدان، ئەندامی شاندی ئیمراڵی و پەرلەمانتاری پارتەکە لەسەر بازنەی وان، بۆ پۆستی جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا هەڵبژێرن.

پارتی دەم، لە چەند رۆژی داهاتوودا، ناوی پەروین بوڵدان پێشکەشی سەرۆکایەتیی پەرلەمانی تورکیا دەکات. بەو جۆرەش بوڵدان، جێگەی سڕی سورەیا ئۆندەر، ئەندامی شاندی ئیمراڵی دەگرێتەوە، کە سێی ئایاری ئەمساڵ و پاش 18 رۆژ مانەوە لە نەخۆشخانە، گیانیلەدەستدا.

لە دوو ساڵی رابردوودا، ئۆندەر لەسەر پشکی پارتی دەم، جێگری سەرۆکی پەرلەمانی تورکیا بوو.

لە قۆناغی پڕۆسەی ئاشتیدا پەروین بوڵدان چەندینجار لە سەر داوای حكومەتی توركیا وەكو شاندی ئیمڕاڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجەلان، سەرۆكی زیندانیكراوی پارتی كرێكارانی كوردستان (پەكەكە)ی كردووە و رۆڵی نێوەندگیری گێڕاوە لە نێوان ئەنقەرەو قەندیل، بۆ سەرخستنی پڕۆسەی چارەسەری پرسی كورد و ئاشتی لە توركیا.

دوای دەست لەكاركێشانەوەی سەڵاحەدین دەمیرتاش، هاوسەرۆكی پێشووی هەدەپە كە ئێستا لە زینداندایە لە مانگی شوباتی ئەمساڵدا، هەدەپە بوڵدان-ی وەكو هاوسەرۆك دیاریكرد، هەروەها لە هەڵبژاردنی 24ی ئەم مانگەدا جارێكی دیكە بووەوە بە ئەندامی پەرلەمانی توركیا.

پەروین بولدان لەدایکبووی ٦ی تشرینی دووەمی ١٩٦٧ لە پارێزگای ھەکاری، کەسایەتی سیاسیی کوردی باکوورە ئێستا ھاوسەرۆکی پارتی دیموکراتی گەلانە.

بولدان لەگەڵ مێردەکەی ئەچنە ئەستەنبوڵ بۆ ژیان. دوای ئەوەی مێردەکەی لە 3ی حوزەیرانی 1994دا لەلایەن کۆمەڵێکی "نەناسراو"و ئەکوژرێت دەست ئەداتە کاری سیاسی.

بوڵدان لە ساڵی 2011 دا بۆ یەكەمجار دەبێتە ئەندامی پەرلەمانی توركیاو سەر فراكسیونی پارتی دیموكراسی و ئاشتی و (بەدەپە) و دەبێتە جێگری سەرۆكی فراكسیونەكە.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار