فارس عیسا: ھەرێم ڕێگای زۆری لەپێشە بیگرێتەبەر

2 ڕۆژ لەمەوپێش
فارس عیسا، سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی ھەرێمی کوردستان لە بەغداد دەڵێت: ھەرێمی کوردستان پابەندی ھەموو رێککەوتنەکانە بەپێی دەستوور، بەڵام عێراق دەستور جێبەجێ ناکات، راگرتنی مووچەش لەلایەن بەغدادوە، بە هەنگاوێكی سیاسی ناودەبات بۆ لاوازكردنی ھەرێمی کوردستان لە رووی ئابورییەوە.
سەرۆکی نوێنەرایەتی حکومەتی هەرێم، بە ماڵپەڕی فەرمیی پارتی دیموکراتی کوردستانی راگەیاندووە: بەداخەوە عێراق ھیچ بڕوای بە رێککەوتن و ھاوبەشی و فیدراڵیەت نییە، ئەو كێشانەشی بۆ هەرێمی كوردستانی دروست دەكەن سیاسییە و دەیانەوێت ھەموو دەسەڵاتەکان مەرکەزی بن و، بەپێی پلانێکی داڕێژراو دەیانەوێت ئابوریی ھەرێمی کوردستان لاواز بکەن.
ئاماژەی بەوەشكردووە: ھەرێمی کوردستان رێگای زۆری لەپێشە بیگرێتەبەر لە رووی یاساییەوە، لەسەر ئاستی نێودەوڵەتی و ھەرێمیشەوە.
وتوشەیەتی: ھەرێمی کوردستان زۆر لەوە بەھێزترە كە ئەوان پلانیان بۆ داناوە، ھەر بۆیە مووچە بیانووە و زیاتر مەبەستی سیاسییان ھەیە.
