ڕێكخراوی سى پى تى: توركیا هێرشەكانی بۆسەر هەرێم زیادكردوە

دوێنێ
رێكخراوێكی ئەمەریكی ژمارەی هێرش و پەلامارەكانی توركیا لە مانگی ئایار بۆ سەر هەرێمی كوردستان بڵاودەكاتەوە و رایدەگەیەنێت: بەراورد بە مانگی نیسان بەرێژەی لە (143%) زیادیانكردوە.
كامەران عوسمان، لە تیمی رێكخراوی (CPT)ـی ئەمەریکی بە (KNN)ـی رایگەیاند: لە مانگی ئایاردا سوپای توركیا (510) جار هێرشی كردوەتە سەر هەرێمی كوردستان بەمەش بەرێژەی لە (143%) بەراورد بە مانگی نیسان و لە (332%) بە مانگی ئایار، ژمارەی بۆردومانەكانی بۆ سەر ناوچە جیاجیاكانی پارێزگای دهۆك زیادی كردوە.
وتیشی: سەرجەمی هێرشەکانی سوپای تورکیا لە مانگی ئایاردا، بۆ سەر قەزای ئامێدی چڕكراونەتەوە بەجۆرێك لە (98%)ـی بۆردومانەکان بۆسەر قەزاكە بون، هەروەها لە (2%)ـی بۆردومانەکان بۆ سەر قەزای زاخۆ بون.
رونیكردوەتەوە كە، لە مانگی ئایاردا، سوپای تورکیا (458) هێرشی لەڕێگەی (36) جار تۆپباران، (16) جار فڕۆکەی جەنگی و (16) هێرشی دیكەی لەڕێگەی هەلیکۆپتەرەوە ئەنجامداوە.
كامەران عوسمان، ئاماژەی بۆ ئەوەشكرد، ژمارەی هێرشەکانی تورکیا لە ساڵی (2025)ـدا گەیشتوە بە هەزار و (14) بۆردومان كە زۆرترین هێرشیش کە لەڕۆژێکدا تۆمارکرابێت لە رۆژی (12ـی ئایار) رۆژی راگەیاندنی هەڵوەشاندنەوەی پارتی كرێكارانی كوردستان (PKK) بوە كە (94) جار هێرشی ئەنجام داوە.
