قەیس خەزعەلی: هەرێم نەوت بە نرخی خوڵ دەیفرۆشێت 

8 كاتژمێر لەمەوپێش



 

قەیس خەزعەلی، ئەمینداری گشتیی عەسائیبی ئەهلی حەق داوا لە هاووڵاتییانی هەرێمی کوردستان دەکات فشار بخەنەسەر حکومەتی هەرێمی کوردستان بۆ پابەندبوون بە دەستوور و بڕیارەکانی دادگای باڵای فیدراڵی.

قەیس خەزعەلی، سەرۆكی گروپی عەسائیبی ئەهلی هەق، ئەمڕۆ لەوتاری نوێژی جەژندا رایگەیاند: کێشە بنەڕەتی کە تەواوی کێشەکانی لێیەوە سەرچاوە دەگرن ئەوەیە، زۆرینەی بەرپرسانی هەرێم بڕوایان بە عێراقێکی یەکگرتوو نییە.

وتیشی: رێژەی هەژاری لە هەرێمی كوردستان  زیاترە لە ناوچەكانی ناوەڕاست و باشور، ئامارە فەرمییەکان ئاماژە بەوە دەکەن، زۆرینەی پەنابەرانی عێراق لە دەرەوەی وڵات، خەڵکی هەرێمی کوردستانن.

خەزعەلی راشیگەیاند: بەرپرسیارێتی دەوڵەت كارێكی هاوبەشە، هەموو خەڵکی عێراق بەبێ جیاوازی ماف و ئەرکیان هەیە، ئەی بەرپرسانی هەرێمی کوردستان، ئەوە نامەنتیقیە داوای هەموو شتێک بکەن بەبێ ئەوەی هیچ شتێک بدەن.

لەبەشێكی تری وتارەكەیدا جەختیكرد: حکومەتی هەرێمی کوردستان داهاتی نەوت رادەستی بەغداد ناکات و بە نرخی خوڵ دەیفرۆشێت، داهاتی دەروازە فەرمی و نایاساییەکانی هەرێم رادەستی بەغداد ناكات. 

وتیشی: هەندێک لە دەزگاکانی راگەیاندن لە کوردستان بانگەشەی ئەوە دەکەن، من لە پشت بڕینی موچەی فەرمانبەرانی هەرێمی كوردستانەوەم.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار