بەهۆى بۆردومانى توركیاوە له‌ناو خاكى هه‌رێم كچه‌ گه‌ریلایه‌ك شەهید بوو

6 كاتژمێر لەمەوپێش



 

هەپەگە ڕایدەگەیەنێت توركیا هێرشێكى فراوانى ئاسمانیى كرده‌سه‌ر گه‌ریلاكانى پارتى كرێكارانى كوردستان له‌ناو خاكى هه‌رێمى كوردستان، كچه‌ گه‌ریلایه‌ك شه‌هیدبووە، ئه‌و كچه‌ گه‌ریلایه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانى بوه‌و پێشتریش به‌شداریى به‌رخۆدانى كۆبانێى له‌ڕۆژئاواى كوردستانیش كردوه‌.

ناوەندی ڕاگەیاندن‌و چاپەمەنی هێزه‌كانى پاراستنى گه‌ل (هەپەگە) ڕاگه‌یه‌نراوێگى بڵاوكردوه‌ته‌وه‌و نوسیویه‌تى:"ڕۆژى 29ى 4ى ئه‌مساڵ توركیا هێرشێكى گه‌وره‌ى ئاسمانیى كرده‌سه‌ر گردی بەهاریی هەرێمی شەهید دەلیلی ڕۆژئاوای زاپ لەهه‌رێمى كوردستان‌و به‌هۆیه‌وه‌ (تیژدا زاگرۆس) كه‌ به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانییه‌ شه‌هیدبوه‌".

له‌و ڕاگه‌یه‌نراوه‌دا هاتوه‌، "هاوڕێمان تیژدا لەسەر بنەمایی ئازادی گەلان، پارادیمی دیموکراتیک، ئیکۆلۆژی‌و ئازادیخوازی ژنی ڕێبەر ئاپۆیی لەخۆیدا ناونشینکرد، خۆی لەسیستەمی سەرمایەداری دابڕیی‌و ڕویکردە چیا ئازادەکانی کوردستان.

هه‌په‌گه‌ جه‌ختیكردوه‌ته‌وه‌، "تیژدا زاگرۆس بوە به‌میلیتانێکی فیدایی نمونەیی پەکەکە ـ پاژک‌و جێگەی خۆی لەمێژویی ئازادی گەلاندا گرت‌و بەکۆکردنەوەی ئەزمونی ئایدۆلۆژی، شارەزابونی سەربازیی، هاوڕێیەتی قوڵ‌و بڕیاردارییەکانییەوە بۆ گورزوەشاندن لەدوژمن، بەکەسایەتی پڕاوپڕ لەمۆراڵ‌و جۆشەوە هەموو ئەرکێکی بەسەرکەوتوییەوە بەجێگەیاند".

هه‌روه‌ك هه‌په‌گه‌ حه‌وت گه‌ریلاى دیكه‌ى به‌ڕه‌چه‌ڵه‌ك ئه‌ڵمانى ئاشكراكردوه‌و نوسیویه‌تى:"هاوڕێمان تیژدا، ڕێچکەگری ڕوناهی (ئاندریا وۆڵف)، نودەم (یوتا شنایدەربانگەر)، شیار (جاکۆب ڕیمەر)، سارا (سارا هاندلمان)، باگەر (میشێل پانسیر) ئازاد (تۆماس جۆهان سپایس)و ئێلێفتریا (ئیڤا ماریا شتایگەر) بوو بەشێوەیەک ناوی خۆی لە مێژویی تێکۆشانی ئازادی گەلاندا تۆمارکرد کە بۆ هەمیشە زیندوو دەبێت".

هه‌په‌گه‌ ئاشكراشیكردوه‌، له‌بنه‌ڕه‌تدا تیژدا زاگرۆس، ناوى (کێلی فرێیگانگ)ه‌و له‌شارى هامبۆرگى ئەڵمانیا له‌دایكبوه‌، دایكى ناوى (گوندا)یه‌و باوكیشى ناوى (جۆگهه‌ن)و ڕۆژى 29ى مانگى 4 به‌هۆى هێرشێكى سه‌ختى توركیاوه‌ شه‌هید بوه‌.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار