رۆژنامەیەک: مەزڵوم عەبدی داوای دیداری لەگەڵ ئۆجالان کردووە
.jpg)
4 كاتژمێر لەمەوپێش
رۆژنامەی جومهوریەتی تورکی بڵاویکردەوە، لە چوارچێوەی پرۆسەی ئاشتیدا، مەزڵوم عەبدی فەرماندەی گشتیی هێزەکانی سووریای دیموکرات هەسەدە، داوای کردووە لە زیندانی ئیمراڵی سەردانی عەبدوڵا ئۆجالان بکات.
بە گوێرەی هەواڵی رۆژنامەکە، مەزڵوم عەبی داوای کردووە سەردانی تورکیا بکات، بەڵام تورکیا ئەم داوایەی رەتکردووەتەوە و تا ئێستا هیچ دیدارێکی رەسمی لەنێوان مەزڵوم عەبدی و حکومەتی تورکیادا ئەنجام نەدراوە.
ئەم رۆژنامەیە روونیشی کردەوە، ئامانجی مەزڵوم عەبدی لەم دیدارە لە ئیمراڵی، گفتوگۆکردن بووە لەسەر پرسی دانانی چەک و بۆ ئەم دیدارە، داوای مۆڵەتی لە دامودەزگا رەسمییەکانی حکومەتی تورکیا کردووە.
عومەر چەلیک گوتەبێژی ئاکپارتی پێشتر لە لێدوانێکدا رایگەیاندبوو، کە هیچ دیدارێکی فەرمی لەنێوان هەسەدە و بەرپرسانی حکومەتی تورکیادا ئەنجام نەدراوە و ئەگەر دیدارێک بکرێتئاژانسە هەواڵییەکانی تورکیا رایدەگەیەنن.
