سوپای عێراق دوای ٢٠ ساڵ دۆڵێکى مەترسیدار لەکەرکوک کۆنترۆڵ دەکات

2 مانگ لەمەوپێش



 

وەزارەتی بەرگری عێراق ڕایگەیاند، لە چوارچێوەی ئۆپەراسیۆنەکانیان بۆ ڕاودوونانى تیرۆریستان لەسنورى کەرکووک، ئەمڕۆ توانیویانە دۆڵی زغێتون بەتەواوەتى  پاکبکەنەوەو ئێستا لەکۆنترۆڵى سوپادایە.

ئەمڕۆ دووشەممە 9ی حوزەیرانی 2025، لەبەیاننامەیەکدا وەزارەتى بەرگرى ڕایگەیاندووە، "پاڵەوانانی لیوای 42ی پیادە بە فەرماندەیی فیرقەی 11ی پیادە، بەردەوامن لە کارەکانی پاککردنەوە کۆنترؤڵکردنى دۆڵی زغیتۆن و لادانی ڕێڕەوی ئاوەکە بۆ کەناڵێکی ئاسایی، هاوکات پڕکردنەوەی ئەو ناوچانەی کانییە کە پەناگەیەکی تیرۆریستان بووە". 

ڕاگەیەندراوەکە ئاماژەی بەوەشکردوە، "بەهەوڵی ئەندازیاری فیرقە توانی گردێکى نمونەیی دابمەزرێنێت، بەرەو (گردی تۆڵەی شەهیدان)، کە لەو شوێنە دامەزرا کە ژمارەیەک سەربازى سوپاى تێدا شەهیدبوون لە کاتی ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا کە بۆ گەڕان بەدوای تیرۆریستاندا".

هەروەها ئەوەشى خستوەتەڕوو بەم هەوڵە بەردەوامە، ئێستا دۆڵەکە دوای بیست ساڵ لە دەستبەراگرتنى لەلایەن گروپە تیرۆریستییەکانەوە کەوتۆتە ژێر کۆنترۆڵی سوپای عێراق".

لەچەند ساڵى ڕابردوودا چەندین ئۆپەراسیۆنى سەربازی بۆ لەناوبردنی شانەکانی داعش لە دۆڵی زغێتون لە نێوان پارێزگای کەرکووک و سەڵاحەدین بە چڕی ئەنجامدراوە.

ئامانج لە ئۆپەراسیۆنەکان کۆتاییهێنا بووە بە بوونی شانە نوستووەکانی داعش لەنێو ئەو دۆڵە و دەورووبەری کە بووەتە پەناگەی چەکدارانی داعش.

ئۆپەراسیۆنەکان بریتیی بووە لە داخستنی بۆشاییە ئەمنییەکان و خاپورکردنی حەشارگەکانی ڕێکخراوەکە و داخستنی ڕێڕەوی دزەکردن و جوڵەی تیرۆریستان بەتەواوی لە دۆڵەکەدا.

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار