محەمەد حاجی مەحمود: دژی هێرشە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر ئێران

18 كاتژمێر لەمەوپێش



 

سکرتێرى پارتی سۆسیال دیموکراتی کوردستان ڕایدەگەیەنێت، شەڕ فرۆشتن لەبەرژەوەندی هیچ کەس و لایەک نییە و ئێمە دژی هێرش و پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەبێتە مایەی جەنگێکی درێژخایەن.

لەدواى هێرشەکەى ئیسرائیل بۆ سەر ئێران، محەمەد حاجى مەحمود پەیامێکى بڵاوکردەوەو تیایدا دەڵیت: بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەکات بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەبێتە هۆکاری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا.

  
دەقى پەیامەکە

بەناوی خوای گەورە و میهرەبان

لەکاتێکدا کۆماری ئیسلامی ئێران و ئەمریکا لەهەوڵی گفتوگۆ و دانوستاندابوون، سەرلەبەیانی ڕۆژی هەینی ۲٠۲٥/٦/۱۳ جارێکی تر ئیسرائیل هێرشێکی ناڕەوای کردە سەر کۆماری ئیسلامی ئێران بۆ نانەوەی ئاژاوە و شەڕ لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست و تەواوی ناوچەکەدا.

حزبی سۆسیال دیموکراتی کوردستان بەتوندی سەرکۆنەی ئەو هێرش و پەلاماردانە دەکات بۆ سەر خاکی کۆماری ئیسلامی ئێران، کە ئەبێتە هۆکاری ئاژاوە و نائارامی و ناسەقامگیری زیاتر لە ناوچەکەدا.

وێڕای تەئکید کردنەوەمان لە پێویستی و گرنگی گفتوگۆ و دیالۆگ بۆ چارەسەری گرفتەکان لە ناوچەکە، ڕایدەگەیەنین؛ شەڕفرۆشتن لەبەرژەوەندی هیچ کەس و لایەک نییە و ئێمە دژی هێرش و پەلاماردانە ناڕەواکەی ئیسرائیلین بۆ سەر کۆماری ئیسلامی ئێران، کە دەبێتە مایەی جەنگێکی درێژخایەن و زیانگەیاندن بە گەلانی موسوڵمانی ناوچەکە.

محەمەد حاجی مەحمود
۲٠۲٥/٦/۱۳
گوڵەخانە

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار