سه‌رۆكايه‌تى هه‌رێم: سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل ده‌كه‌ين

2 مانگ لەمەوپێش
لەڕاگەیەندراوێکیدا سه‌رۆكايه‌تيى هه‌رێمى كوردستان، دەڵێت: سه‌ركۆنه‌ى هێرشه‌كه‌ى ئيسرائيل بۆ سه‌ر كۆمارى ئيسلاميى ئێران و به‌كارهێنانى هێزى سه‌ربازى له يه‌كلاكردنه‌وه‌ى ناكۆكييه‌كاندا ده‌كه‌ين. ئه‌م پێشهاتانه ئارامى و سه‌قامگيريى ناوچه‌كه ئاڵۆزتر ده‌كه‌ن و ده‌بنه هه‌ڕه‌شه له سه‌ر ئاسايش و سه‌قامگيريى ناوچه‌يى و نێوده‌وڵه‌تى.
لەبەشێکى دیکەى ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بۆ ئەوەدەکات ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه و ڕێكارى سه‌ربازى، ڕه‌وشه‌كه خراپتر ده‌كات.
هەروەها دەشڵێت: له‌م كاته هه‌ستياره‌دا، ئه‌ركى كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تييه كه كاردانه‌وه‌ى خێرا و به‌په‌له‌ى هه‌بێت و كار بۆ ئه‌وه بكات ئاڵۆزى و پشێوييه‌كان له‌وه زياتر په‌ره نه‌ستێنن و تا زووتره ڕێ له ته‌شه‌نه‌سه‌ندنى زياترى دۆخه‌كه بگيرێت.
بەرەبەیانیی ئەمڕۆ هەینی چەند تەقینەوەیەکی گەورە تارانی پایتەخت و چەندین شاری دیکەی ئێران و رۆژهەڵاتی کوردستانیان هەژاند، دوای ئەوەی ئیسرائیل هێرشێکی بەرفراوانی کردە سەر ئەو وڵاتە کە بە گوتەی بەرپرسانی ئیسرائیل، ئامانج لێی پەکخستنی پرۆگرامی ئەتۆمیی ئێران بووە.
لە هێرشەکەدا ژمارەیەک زانای ئەتۆمی و فەرماندەی سەربازیی وڵاتەکە کوژراون و ئێران لە وەڵامدا، بە درۆن و مووشەک هێرشی پێچەوانەی بۆ سەر ئیسرائیل دەستپێکردووە.
