کۆمەڵى دادگەریی: سنوورێك بۆ سەركێشییەكانی ئیسڕائیل دابنێن

20 كاتژمێر لەمەوپێش
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان ڕایدەگەیەنێت ڕووی داوامان دەكەینە كۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە هەڵوێستیان هەبێ و سنوورێك بۆ سەركێشییەكانی ئیسڕائیل دابنێن، لەپێناو دوورخستنەوەی تەواوی ناوچەكە لە شەڕێكی نەخوازراوی ماڵوێرانكەر.
ئەنجومەنی باڵاى كۆمەڵی دادگەریی كوردستان راگەیەندراوێکى سەبارەت بە شەڕی نیوان ئیسرائیل و ئێران بڵاوکردەو، نیگەرانیی خۆیان دەردەبڕن بەرانبەر شەڕ و ئاڵۆزییەكان.
دەقى ڕاگەیەندراوەکە..
بەناوی خودای بەخشندەی میهرەبان
بەداخەوە جارێكی دیكە ناوچەكە ڕووبەڕووی ناسەقامگیری و هێرش و پەلامار بووەتەوە، ئەمجارەش دەوڵەتی زایۆنی دەستپێشخەریی كردووە و هێرشی لەناكاوی بۆ سەر كۆماری ئیسلامیی ئێران ئەنجام دا، ئەم پەلامارانەش ناوچەكە بەرەو ئاڵۆزیی زیاتر دەبات و ئەگەری گەورەبوونی بارگرژییەكانیش لەئارادایە.
ئێمە لە كۆمەڵی دادگەریی كوردستان، نیگەرانیی خۆمان دەردەبڕین بەرانبەر شەڕ و ئاڵۆزییەكان و وای دەبینین دەوڵەتی زایۆنی بە هێرش و پەلاماری بۆ سەرغەززە و وڵاتانی وەك لوبنان و سووریا و یەمەن و ئێران ئاڵۆزی زیاتر و فراوانكردنی بەرەی شەڕ و ڕووبەڕوبوونەوەكان لە ناوچەكە زیاتر دەكات،
بۆیە ڕووی داوامان دەكەینە كۆمەڵی نێودەوڵەتی و ڕێكخراوی نەتەوە یەكگرتووەكان، كە هەڵوێستیان هەبێ و سنوورێك بۆ سەركێشییەكانی ئیسڕائیل دابنێن، لەپێناو دوورخستنەوەی تەواوی ناوچەكە لە شەڕێكی نەخوازراوی ماڵوێرانكەر.
هیوادارین بەگشتی عێراق دووربێ لە پریشكی ئاگری شەڕ، بەتایبەت هەرێمی كوردستان و گەلی كوردی ستەمدیدە..
كۆمەڵی دادگەریی كوردستان
ئەنجومەنی باڵا
