سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی دادگای فیدراڵ بۆ کێشەى مووچە کۆبوونەوە

11 كاتژمێر لەمەوپێش



 

نووسینگەی ڕاگەیاندنی سەرۆک کۆماری کۆمار لە بەیاننامەیەکدا، ڕایدەگەیەنێت ئەمڕۆ سەرۆک کۆماری عێراق و سەرۆکی دادگای فیدراڵی کۆبونەتەوەو باسی چارەسەری کۆتایی کێشەی مووچەیان کردوە.

بەپێى بەیاننامەکە  عەبدول لەتیف ڕەشید، سەرۆکی کۆمار، لە بەغدا پێشوازیکردوە لە دادوەر جاسم محەمەد عەبود سەرۆکی دادوەری دادگای باڵای فیدراڵی، لە میانی دیدارەکەدا باسیان لە ڕێگاکانی پاراستنی هەماهەنگی و هاوکاری هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتی کۆمار و دادگای فیدراڵی کردوە بۆ بەدیهێنانی یەکگرتوویی نێوان سەرۆکایەتی کۆماری کۆمار و دادگای فیدراڵی". 

وەک لە راگەیێندراوی سەرۆکایەتیی کۆماری عێراقدا هاتووە: "لە دیدارەکەدا تاوتوێی رێگەکانی بەردەوامیدان بە هاوئاهەنگی و هاوکاریی هاوبەشی نێوان سەرۆکایەتیی کۆمار و دادگای باڵای فیدراڵی کرا بۆ گەیشتن بە تەواوکاری لەنێوان دەسەڵاتەکان و بەهێزکردنی سەروەریی یاسا و سەربەخۆیی دەسەڵاتی دادوەری کە بە گەرەنتیی چارەسەرکردنی هەموو ناکۆکییەکان دادەنرێت". 
 
سەرۆکایەتیی کۆماری عێراق دەڵێت: "سەرۆککۆمار جەختی لە پێویستیی دۆزینەوەی چارەسەرێکی کۆتایی بۆ خەرجکردنی شایستە داراییەکانی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان و یەکلاییکردنەوەی ئەم دۆسیە مرۆییە کردەوە، بەپێی دەستوور و یاسا و بڕیارەکانی دادگای فیدراڵی". 
 
لای خۆیەوە دادوەر جاسم ئەلعەمێری جەختی لەوە کردەوە، دادگای فیدراڵی ئەرکەکانی بەپێی دەستوور و یاسا جێبەجێ دەکات، بە شێوەیەک کە بەرژەوەندی و مافەکانی گەل مسۆگەر بکات و یەکڕیزیی نیشتمانی پتەوتر بکات؛ هەروەها دووپاتیکردەوە کە "پێویستە قەیرانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان بەپێی یاسا چارەسەر بکرێت". 
 
کۆبوونەوەکە لە کاتێکدایە، تاوەکو ئێستا مووچەی مانگی ئایاری فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان خەرج نەکراوە. 
 
 28-05-2025 تەیف سامی، وەزیری دارایی عێراق نووسراوێکی ئاراستەی حکومەتی هەرێمی کوردستان کرد و تێیدا هاتبوو: "وەزارەت ناتوانێت لە ناردنی پارە بۆ هەرێمی کوردستان بەردەوام بێت، بەهۆی تێپەڕاندنی پشکەکەی (12.67%) کە لە یاسای بودجەی فیدراڵیدا دیاریکراوە."
 

place for reklam
بابه‌تی په‌یوه‌ندیدار