ناوەڕۆکى پەیوەندیە تەلەفۆنیەکەى نێچيرڤان بارزانى و وه‌زيرى ده‌رەوه‌ى ئێران

6 كاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان و وەزیری دەرەوەی ئێران شەوی رابردوو بە تەلەفۆن قسەیان کرد. سەرۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەڵێت، هەردوو لا جەختیان لەوە کردەوە "كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى رۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ وەستاندنی كرداره سه‌ربازييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان."
سەۆکایەتیی هەرێمی کوردستان دەشڵێت، لە پەیوەندییەکەدا "دوايين پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسيۆن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئيسرائيليان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه."
شەوى ڕابردوو ئاژانسى تەنسیمى ئێرانى، بڵاویکردەوە ئەمشەو عەباس عێراقچى وەزیرى دەرەوە بەتەلەفۆن لەگەڵ لەگەڵ نێچیرڤان بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستان قسەیکردوە.
بەپێى ڕاپۆرتى ئاژانسەکە ناوەرۆکى پەیوەندیە تەلەفۆنیەکە باسى ئەوەکراوە بارودۆخی نائاسایی ئێستا وا دەخوازێت حکوومەتی عێراق و هەرێمی کوردستان بڕگەکانی ڕێککەوتنی ئەمنی نێوان هەردوو وڵات بە تەواوی جێبەجێ بکەن بۆ ڕێگری‌کردن لە هەر جۆرە خراپ بەکارهێنانێک لەلایەن کەسانی تێکدەر لە دوو وڵاتەوە بۆ تێکدانی سەقامگیری ناوچە سنوورییەکان.
نێچیرڤان بارزانی داوای گرتنەبەری رێوشوێنی بەپەلە و کاریگەری لەلایەن کۆمەڵگەی نێودەوڵەتییەوە کرد، بۆ رێگریکردن لە پەرەسەندنی زیاتری نائارامی لە ناوچەکەدا.
دەقی راگەیێندراوەکەى سەرۆکایەتى هەرێم
شه‌وی ڕابردوو، دووشه‌ممه 2025/6/16 به‌ڕێز نێچيرڤان بارزانى، سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان و به‌ڕێز عه‌باس عراقچى، وه‌زيرى ده‌ره‌وه‌ى كۆمارى ئيسلاميى ئێران، په‌يوه‌ندييه‌كى ته‌له‌فۆنييان ئه‌نجام دا.
تیایدا دوايين پێشهاته‌كانى ئۆپه‌راسيۆن و ڕووبه‌ڕووبوونه‌وه سه‌ربازييه‌كانى نێوان كۆمارى ئيسلاميى ئێران و ئيسرائيليان تاوتوێ كرد و ده‌رباره‌ى كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانى له‌سه‌ر ناوچه‌كه، بيروڕايان گۆڕييه‌وه.
هه‌ردوولا هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرى و دوورخستنه‌وه‌ى ناوچه‌كه له ئاڵۆزيى زياتر، بۆ ئه‌م مه‌به‌سته‌ش جه‌ختيان له‌وه كرده‌وه كه كۆمه‌ڵگه‌ى نێوده‌وڵه‌تى ڕۆڵى خۆى بگێڕێت بۆ ڕاوه‌ستاندنى كرداره سه‌ربازييه‌كان و چاره‌سه‌ركردنى ئاشتييانه‌ى ناكۆكييه‌كان.
له به‌شێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه‌دا، هه‌ردوولا تيشكيان خسته سەر ڕێككه‌وتنى ئه‌منيى نێوان عێراق و كۆمارى ئيسلاميى ئێران و له‌مباره‌يه‌وه به‌ڕێز سه‌رۆكى هه‌رێمى كوردستان، پابه‌نديى هه‌رێمى به ڕێككه‌وتنه‌که‌وه، دووپات كرده‌وه.
مه‌ترسييه‌كانى ئه‌گه‌رى په‌ره‌سه‌ندنى زياترى پێشهاته‌كان و چه‌ند پرسێكى ديكه‌ى جێى بايه‌خى هاوبه‌ش، ته‌وه‌رێكى ديكه‌ى په‌يوه‌ندييه‌كه ته‌له‌فۆنييه‌كه بوو.
